هێزی ده‌ریاوانی یۆنان: یۆنان به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی سنوره‌كانی و سنوری یه‌كێتی ئه‌وروپاش هه‌روه‌ها ژیانی ئه‌و كۆچبه‌رانه ڕزگار ده‌كات كه تووشی مه‌ترسی ده‌بن
شه‌وی ڕابردوو 96 كۆچبه‌ر به یه‌ختێكه‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڵام نزیك دورگه‌ی خالكی یۆنان له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی و نزیك له ئاوی یۆنان به هۆكاێكی نادیاره‌وه یه‌خته‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وت.
به‌په‌له هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و توركیا گه‌یشتنه شوینی رووداوه‌كه و به هاوكاری هه‌لیكۆپته‌ر و یه‌ختی سه‌ربازی و 5 باخیره‌ی گه‌شتیاری یۆنان، توانرا هه‌موو كۆجبه‌ره‌كان ڕزگار بكرێن و هیچ كۆچبه‌رێك گیان له ده‌ست نه‌دات.
به پێی دوایین زانیاریه‌كان كه له وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه به پشتی-نیوز ڕاگه‌یاندرا، 96 كۆچبه‌ر ڕزگار كران له نێویاندا 3 كۆچبه‌ر وه‌ك كاپتنی یه‌خته‌كه تۆمه‌ت بار كراون و وه‌ك قاچاخچی یه‌خته‌كه له قه‌ڵه‌م دراون و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێت.
به پێی ڕاگه‌یاندنی هه‌ضی ده‌ریاوانی یۆنان، شه‌وی ڕابردوو 96 كۆچبه‌ر ڕزگار كران كه 72 كه‌سیان ڕه‌وانه‌ی دورگه‌ی رۆدۆس كران و 5 كه‌سی دیكه‌یان ڕه‌وانه‌ی دورگه‌ی كارپاتۆس كران. هێزی ده‌ریاوانی توركیا 19 كۆچبه‌ری له ئاوی خۆیدا ڕزگار كرد و ئه‌وان ڕه‌وانه‌ی توركیا كرانه‌وه.
له ئێستادا هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان پشكنینی كۆرۆنه‌یان بۆ كرا و ڕه‌وانه‌ی هۆتێل كران تاكو ئه‌نجامه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌مه یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتوترین ڕزگار كردنی كۆچبه‌ران له مێژووی ده‌ریای ئیجه‌دا، چونكه زۆر به خێرایی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان ڕزگار بكه‌ن.به‌ربه‌سته‌كان ئه‌وه بوون كه له شه‌ودا ڕوویدا و له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی نێوان توركیا و یۆنان ڕوویدا و كه هێزی ده‌ریاوانی هه‌ردوولا له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگار كردنی كۆچبه‌ره‌كان به‌شدار بوون.
هێزی ده‌ریاوانی یۆنان 3 كۆچبه‌ری ده‌ستنیشان كردووه وه‌ك كاپتنی یه‌خته‌كه و گومانیان لێ ده‌كات كه ئه‌وان سه‌رپرشتی یه‌خته‌كه‌یان كردووه و به نیاز بوون كۆچبه‌ره‌كان بگه‌یه‌نه وڵاتی ئیتاڵیا. له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێت
به‌شێك له ڕاگه‌یه‌ندراوی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان:
به‌داخه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی كۆچبه‌ره‌كان كه له كاتێكی زۆر كه‌مدا ئه‌نجامان دا و زۆرینه‌ی كۆچبه‌ره‌كانمان ڕزگار كردنوو، دوو یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی توركیا خۆیان گه‌یاندا شوێنی ڕووداوه‌كه بێ ئه‌وه‌ی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه و 19 كۆچبه‌ریان له باخیره‌یه‌ك وه‌رگرت كه باخیره‌كه ڕزگاریان كردبوو به ئاڵای ماڵتا و كۆچبه‌ره‌كانیان ڕه‌وانه‌ی توركیا كرده‌وه. به پێی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی ئاو، ئه‌مه كاری نایاساییه . هه‌روه‌ها هێزی ده‌ریاوانی توركیا داوای له باخیره‌كان ده‌كرد له شوێنی ڕووداوه‌كه دوور بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش كاری هێزی ده‌ریاوانی یۆنانی قورس‌تر كرد تاكو بزانین به ته‌واوی ژماره‌ی كۆچبه‌ره‌كان چه‌ند كه‌سن هه‌روه‌ها چه‌ند كۆچبه‌ر كه‌سوكاری یه‌كن و كۆچبه‌ره‌كانیان له یه‌ك جیا كرده‌وه. ئێمه وه‌ك هێزی ده‌ریاوانی یۆنان به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی خاك و ئاوی وڵاته‌كه‌مان و له پاراستنی ژیانی هه‌ر كه‌سێك كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه…
به‌ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی ڕزگار كردنی كۆچبه‌ره‌كان
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News