
به وێنه و ڤیدیۆ: یه‌ختێك به 75 كۆچبه‌ره‌وه كه زۆرینه‌یان كوردن، ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو یه‌ختێك به 75 كۆچبه‌ری نایاسایی نزیك دورگه‌ی زاكینتۆسی یۆنان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا
شه‌وی ڕابردوو یه‌ختێك به 75 كۆچبه‌ره‌وه نزیك ئاوی دورگه‌ی زاكینتۆسی یۆنان، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری پاترا كران. لێ دوێنێ شه‌وه پۆلیسی ده‌ریاوانی یۆنان و هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵ كۆچبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن.
به پێی زانایریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، كۆچبه‌ره‌كان له شاری ئه‌سیناوه ڕه‌وانه‌ی پارێزگاری پێلۆپۆنیسۆس كران به تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ی لاكۆنیه یاخود مێسینیا و له‌وێ به سوار یه‌خته‌كه كه‌وتوون و به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا.
له نێو 75 كۆچبه‌ره‌كاندا 23 منداڵ هه‌ن كه ته‌مه‌نیان خوار 15 ساڵن.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وزاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان، به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
یه‌خته‌كه نزیك دورگه‌ی زاكینتۆس ده‌ستی به‌سردا گیرا، بڕیار وابوو ڕه‌وانه‌و ئه‌و دورگه‌یان بكه‌ین به‌ڵام هه‌واڵێكمان پێ گه‌یشت كه گوایه یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بۆیه بڕیار درا ڕه‌وانه‌و پاترا بكرێن و پشكنینی كۆرۆنا بۆ هه‌مووان بكرێت.
له نێو كۆچبه‌ره‌كان 3 هاوڵاتی تورك هه‌ن كه گومانیان لێ ده‌كه‌ین ئه‌وان ڕێبه‌ڕ و كاپتنی یه‌خته‌كه بوبێتن، به‌ڵام هێشتا دڵنیا نین، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
له ئێستادا كۆچبه‌ره‌كان له ناوچه‌ی پیرگۆسن كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ئه‌سینا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
به‌ڤیدیۆ ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی كۆچبه‌ره‌كان