کوردستان

بوومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستانی هەژاند و بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمیش ڕونکردنەوەدەدات

بومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستانی هەژاند و بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمیش زانیاری لەبارەی بومەلەرزەكە ئاشكرادەكات و دەڵێت: “گوڕی بوومەلەرزەكە 6.6پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ميدياكان رايگه ياند: “كاتژمێر 7:37 خولەكی ئێوارەی یەكشەممە، بومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستانی هەژاند و گوڕی بومەلەرزەكەش 6.6 پلە بووە بە پێوەری رێختەر”.
لەبارەی چەقی بومەلەرزەكە فازڵ ئیبراهیم رایگەیاند، چەقی بومەلەرزەكە شاری سەرپێڵ-ی زەهاو بووە لە رۆژهەڵاتی كوردستان و بەوپێیەی دەكەوێتە ناوچە سنوورییەكانی رۆژهەڵات و باشووری كوردستانەوە، بۆیە لە هەرێمی كوردستان و تەنانەت لە عیراقیش هەستیپێكراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان داوای لە هاووڵاتیان كرد نیگەران نەبن و نەترسن، چونكە بەگوتەی ئەو، كە بومەلەرزەی بەهێزی لەوجۆرە روودەدات، تاوەكو دوای چەند مانگێكیش بومەلەرزەی پاشكۆ روودەدات، بەڵام گوڕەكانی كەمتر دەبێت، هۆكاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە ئەو ناوچەیەی بومەلەرزەی بەهێز دەیهەژێنێت، پێویستی بە سێ بۆ چوار مانگ دەبێت تا سەقامگیری بۆ دەگەڕێتەوە.
محەمەد کاک أحمەد
پەیامنێری(Pishti-news)
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button