په‌نابه‌ران

بوڵغاریا 3.000 سە‌رباز دە‌نێرێتە‌‌ سە‌ر سنورە‌كانی بۆ رێگری گرتن لە‌ پە‌نابە‌ران

 

حكومە‌تی بوڵغاریا خۆی ئامادە‌ كردووە‌ بۆ ناردنی 3.000 سە‌رباز بۆ سە‌ر سنورە‌كانی لە‌ گە‌ڵ وڵاتی یۆنان بۆ رێگر گرتن لە‌ پە‌نابە‌ران.

رۆژی دووشە‌ممە‌ سە‌رۆك وە‌زیرانی بوڵغاریا بۆیكۆ بۆریسۆف، ڕایگە‌یاند، كە‌ بە‌ نیازن 3.000 سە‌رباز بنێرنە‌ سە‌ر سنورە‌كانی لە‌ گە‌ وڵاتی یۆنان بۆ پاراستنی خاكی خۆیان لە‌ گە‌ر ئگە‌رێكی دروست بوونی كریزی پە‌نابە‌ران لە‌ یۆنانە‌وە‌ بە‌رە‌و بوڵغاریا.

بە‌ پێی تە‌لە‌ڤزیۆنی حكومی بوڵغاریا، BNT, رۆژی دووشە‌ممە‌ سە‌رۆك وە‌زیرانی ئە‌و وڵاتە‌ كۆبوونە‌ویە‌كی بە‌ پە‌لە‌یی ئە‌نجام دا لە‌ گە‌ڵ وە‌زیری ناوخۆ “ملادێن مارینۆف” و بە‌رپرسانی باڵای حكومە‌تە‌كە‌ی، دوای رووداوە‌كانی پە‌نابە‌ران كە‌ لە‌ دیاڤاتا لە‌ شاری ساڵۆنیك روویدا كە‌ مە‌بە‌ستیان بە‌زاندنی سنورە‌كانی وڵاتانی باڵكان بوو بە‌رە‌و وڵاتانی باكوری ئە‌وروپا.

 

لە‌ كۆببونە‌وە‌كە‌دا، سە‌رۆك وە‌زیرانی بوڵغاریا ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ سنورە‌كانی وڵاتە‌كە‌ی لە‌ گە‌ڵ توركیا پارێزراون، چونكە‌ توركیا رێز دە‌گرێت لە‌ رێكە‌وتنە‌كانی كە‌ واژووی كردووە‌ لە‌ گە‌ڵ بوڵغاریا بە‌ڵام دۆخی سیاسی و پە‌نابە‌ران لە‌ یۆنان، نالە‌بارە‌ بۆیە‌ پێویستە‌ رێگری بكە‌ن لە‌ پە‌نابە‌رانی نایاسایی…

 

لە‌ ھە‌مان كات دا، وە‌زیری بە‌رگری بوڵغاریا ڕایگە‌یاند كە‌ وە‌زارە‌تە‌ی ئامادە‌یە‌ بۆ دابین كردن ھێز و پێدانی ئامێری تە‌كنیكی بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌. ھە‌روە‌ھا گوتیشی: ئێمە‌ خۆمان ئامادە‌ كردووە‌ بۆ ھە‌ر دروست بوونی لێشاوی پە‌نابە‌ران و كۆچبە‌رانی نایاسایی، پە‌یوە‌ندیمان كردووە‌ بە‌ گشت شارە‌وانیە‌كانی نزیك سنورە‌كان و دە‌زگا ئە‌منیە‌كان لە‌ ئامادە‌باشیدا بن. تا ئێستا 1.200 سە‌رباز ھێزی پۆلیس ئامادە‌ كراون.

بە‌رپرسانی باڵای حكومە‌تی بوڵغاریا لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا جە‌ختیان لە‌وە‌ كرد كە‌ ھێشتا مە‌ترسی دروسبوونی لێشاوی كۆچبە‌ر لە‌ توركیا و یۆنان بە‌رە‌و بوڵغاریا ماوە‌.

بە‌ پێی زانیاریە‌كانی Pishti-News, بوڵغاریا بە‌ درێژایی 274 كیلۆمە‌تر سیمی داناوە‌ لە‌ سە‌ر سنورە‌كانی لە‌ گە‌ڵ توركیا بۆ رێگری گرتن لە‌ ككچبە‌ر و پە‌نابە‌ری نایاسایی بە‌ڵام لە‌ گە‌ڵ سنورە‌كانی لە‌ گە‌ڵ یۆنان ھیچ جۆرە‌ سیمێك نیە‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button