کوردستان

بڕیاردرا بەکەمکردنەوەی نرخی هێڵەکانی ئینتەرنێت

وەزارەتی پەیوەندییەکانى عێراق بڕیاریدا بە ڕێژەى ٢٥% نرخی سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت کەمبکرێتەوە و ئاستى  خێرایی و کوالیتییەکەشی باشتر بکرێت.

وەزارەتی پەیوەندییەکانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بە فەرمانی وەزیر و لە چوارچێوەى باشترکردنی جۆرییەتی ئینتەرنێت، بڕیاردراوە نرخی سەرجەم هێڵەکان بە ڕێژەى ٢٥% کەمبکرێتەوە، هاوکات خزمەتگوزاریی خۆڕایی  ئینتەرنێت لە جۆری  (stm1) بۆ سەرجەم پارێزگاکان دابینبکرێت.

وەزارەتی پەیوەندییەکانى عێراق، داوای لە کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت کرادووە خزمەتگوزارییەکانیان زیاتر پەرەپێبدەن و، بە شێوەیەکى فراوان بیگەیەننە دەست سەرجەم هاوڵاتییان.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button