
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕایگه‌یاند كه له‌مه‌و دوا ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتووه مووچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت و له خانواكانیان ده‌رده‌ركێن
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان:
مووچه‌ی په‌نابه‌ران ڕاده‌گرین و له شوێنی مانه‌وه‌شیان ده‌ریان ده‌كه‌ین
نۆتیس میتاراكیس (Notis Mitarakis), وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنا له كه‌ناڵێكی یۆنانیدا ڕایگه‌یاند كه له‌مه‌و دوا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن، چی دیكه هاوكاری ناكرێن و مووچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت و ئه‌وانه‌ش له خان‌و یاخود كه‌مپدان ده‌ریان ده‌كه‌ین.
به پێی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له ئێستادا 11.200 په‌نابه‌ر هه‌ن كه مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتووه و تا ئێستاش ئه‌و په‌نابه‌رانه له كه‌مپ و خانودان. مووچه‌ی هه‌موویان له مانگی 3دا ڕاده‌گیرێت و له خانوه‌كانیشدا ده‌رده‌كرێن. میتاراكیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ئه‌گرن پێویسته خۆیان بژێوی ژیانی خۆیان په‌یدا بكه‌ن، یۆنان ناتوانێت تا هه‌تایه مووچه‌یان بۆ دابین بكات. هه‌روه‌ها پرۆگرامی دیكه هه‌ن كه په‌نابه‌ران دوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری، ده‌توانن لێی سودمه‌ند بن.
میتاراكیس: یۆنان بۆ ئێمه له هه‌موو شتێك گرنگتره
له 1/3/2020 دوو كه‌مپی داخراو له ئه‌سینا و ناوچه‌ی سێرێس نزیك له شاری ساڵۆنیك دروست ئه‌كه‌ین كه شوێنی 1000 كۆچبه‌ر ده‌گرن و تا ماوه‌یه‌كی كاتی كار ده‌كه‌ن. ئێمه نامانه‌وێت كه‌مپمان زۆر هه‌بێت،ئه‌مانه‌وێت كه‌مپی كه‌م و داخراومان هه‌بێت كه ده‌توانن باشتر دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین.