گشتی

بۆچى هه‌ست به‌ سووڕانه‌وه‌ى زه‌وى ناكه‌ين ؟

 

 

جێگەى سەیرنیە کە ئەو ڕاستیە بزانى , هەسارەکەمان و بەرگە هەوا و هه‌موو شته‌كانى ناوى به‌رده‌وام له‌ سووڕانه‌وه‌دان. له‌ هێڵى يه‌كسانيدا خێراى سووڕانه‌وه‌ى زه‌وى ده‌گاته‌ 1675كم له‌ كاتژمێرێكدا, ئه‌مه‌ش ماناى وايه‌ تۆ له‌م ساته‌دا گه‌شت ده‌كه‌يت به‌ خێرايى 465 مه‌تر له‌ چركه‌يه‌كدا , يا چه‌ند مه‌ترێك كه‌متر كه‌متر گه‌ر شوێنى تۆ نزيك بێت له‌ يه‌كێك له‌ دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌. ئه‌گه‌ر به‌م خێراييه‌ ده‌جوڵێين , كه‌واته‌ بۆ هه‌ستى پێ ناكەین ؟!

له‌ ڕاستيدا وه‌ڵامه‌كه‌ خۆى شاردۆته‌وه‌ له‌ سرووشتى سووڕانه‌وه‌ى زه‌و

ى, ئه‌ندێشه‌ بكه‌ له‌ سوارى فڕۆكه‌يه‌كدايت, به‌ جۆرێك به‌ خێراييه‌كى جێگير ده‌جوڵێ و له‌ به‌رزيه‌كى جێگيردا, ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كورسيه‌كه‌ت هه‌ستيته‌وه‌ و بته‌وێ له‌ناو فڕۆكه‌كه‌ پياسه‌ بكه‌يت تێبينى ده‌كه‌يت هه‌ست ب جوڵه‌ى فڕۆكه‌كه‌ ناكه‌يت , بۆ ؟

 

له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆ و فڕۆكه‌كه‌ش و هه‌موو شته‌كانى ديكه‌ش تێيدا به‌ هه‌مان خێرايى گه‌شت ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ويستت تێبينى جوڵه‌ى فڕۆكه‌كه‌ بكه‌يت , ئه‌وا ده‌بێ سه‌رنجى هه‌وره‌كان بده‌يت له‌ ده‌ره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌. هه‌مان شت له‌سه‌ر جوڵه‌ى زه‌وى جێبه‌جێ ده‌بێت , هه‌ساره‌كه‌مان سووڕێكى ته‌واو به‌ ده‌ورى خۆيدا ده‌دات له‌ ماوه‌ى 23 كاتژمێر و 56 خوله‌ك , كه‌ بێ پچڕان و به‌ هه‌مان خێرايى تا ڕاده‌يه‌ك جێگير ده‌سووڕێته‌وه‌. (زاناكان چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌م ساڵدا جووڵه‌ى زه‌وى خاو بونه‌وه‌يه‌كى تێبكه‌وێت و زه‌مينله‌رزه‌يه‌كى گشتى دروستبكات).

ئه‌گه‌ر هاتوو خێراى سووڕانه‌وه‌ى زه‌وى بگۆڕێت ئه‌وا به‌ دڵنياييه‌وه‌ هه‌ستى پێده‌كه‌ين , ئه‌مه‌ش شتێكى باش نابێت, له‌وانه‌يه‌ وه‌كو لێدانێكى به‌هێز و تووندى له‌ناكاو بێت كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وابێت زه‌وى ڕاگرێكى هه‌بێت وه‌كو ئۆتۆمبێل و له‌ناكاو پێى پيابنرێت به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى پێوانه‌ بۆ هه‌ساره‌يه‌ك.

كاتێك به‌رگه‌ هه‌واى زه‌وى به‌ خێراى 465 مه‌تر له‌ چركه‌يه‌كدا ده‌جوڵێت , و ده‌كێشێت به‌سه‌ر ڕووى زه‌ويدا. چۆن هه‌ست به‌ جوڵه‌ى نه‌گۆڕى فڕۆكه‌يه‌ك ناكه‌ين , ئه‌وا جووڵه‌ و سوڕانه‌وه‌ى گه‌ردوونه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌شمان ناتوانين هه‌ستى پێ بكه‌ين. زانستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

 

بێریڤان محمد

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button