گشتی

بۆ خانمان. تێكەڵەیەك بۆ لابردنی مووی بەیەكجاری’

تێکەڵەیەک بۆ لابردنى موو بە یەکجاریی

بە بەکارهێنانى توێکڵی گوێز مووە زیادەکانى لەشت بۆ هەمیشە لەناو ببە و خۆت لە مووی نەخوازراو ڕزگار بکە.

ئەم تێکەڵەیەی بۆ لابردنى مووە زیادەکانى لەشت پێشنیاری دەکەین، پێکهاتەکەى تەنیا توێکڵی گوێز و ئاوە، شێوازى ئامادەکردنەکەشی زۆر ئاسانە و دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە دروستی بکەیت و بەکاری بهێنیت. ئەگەر بۆ ماوەى چەند مانگێکیش تێکەڵە سروشتییەکە بەکاربهێنیت، ئەوا مووەکانى لەشت بە یەکجاریی لەناودەچن و کۆتایی بە سەرهەڵدان و دەرکەوتنیان دێت.

پێکهاتەکان:

• توێکڵی گوێزی وشک.
• ئاو.

چۆن تێکەڵەکە دروست دەکەیت؟

• توێکڵی چەند گوێزێکی وشک بسووتێنە. پێویستە بە تەواوەتى بسووتێن و ببن بە خۆڵەمێش.
• خۆڵەمێش و ئاوەکە تێکەڵ بکە تا تێکەڵەیەکی چوونیەک و نەرمت دەستدەکەوێت.
• بۆ ماوەى ١٢ کاتژمێر لە شوێنێکی ژوورەکەتدا دایبنێ.
• بە پارچەیەک لۆکە تێکەڵەکە بدە لەو شوێنانەى لەشت کە دەتەوێت مووەکانیان لاببەیت و پێویستە بۆ ماوەى نیو کاتژمێر تێکەڵەکە بە شوێنەکەوە بمێنێتەوە.
• دواتر شوێنەکە بە ئاو و سابوون یان شامپۆ بشۆ.
• ڕۆژانە بە لایەنی کەمەوە سێ جار ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە تا مووەکان وردە وردە لەناودەچن و دواى ماوەیەکیش
کۆتاییان پێدێت.[huge_it_forms id=”1″]

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button