په‌نابه‌ران

بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ته‌واوی یۆنان كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێت

 

له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ 7/11/2020 بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ ته‌واوی یۆنان ده‌خرێته‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌

 

به‌ پێی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ 7/11/2020 هاتووچۆ كردن له‌ ته‌واوی یۆنان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و هه‌موو بازه‌ڕه‌كان و شوێنه‌ گشتیه‌كان داخراو ده‌بن بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌، واته‌ تا كۆتایی مانگی 11.

به‌ پێی بڕیاره‌كه‌ كه‌ هاتووه‌ له‌ كاتژمێر 21:00 شه‌و تا كاتژمێڕ 05:00 به‌یانی ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن كه‌ له‌و كاتانه‌ كار ده‌كه‌ن یاخود بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ كاته‌كانی دیكه‌، واته‌ له‌ 5:00 به‌یانی تا كاتژمێر 21:00 شه‌و هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت ڕوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بكات، پێویسته‌ له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌ نامه‌یه‌ك بنێرێت بۆ ژماره‌ی 13033 (هاوشێوه‌ی مانگی 3ی ئه‌مساڵ)

هه‌موو بازاڕ و ڕێستۆرانت و كافتریا و باڕ و مۆڵه‌كان داخراو ده‌بن ، ته‌نها خواردنی Delivery كار ده‌كات یاخود Take Away (خۆت خواردنه‌كه‌ له‌ ریستۆرانته‌كه‌ وه‌ربگری)

مینی ماركێت و سوپه‌ر ماركێته‌كان كراوه‌ ده‌بن له‌ گه‌ڵ ده‌مانخانه‌كان و بانزینخانه‌كان

هه‌روه‌ها قوتابخانه‌كانیش، بنه‌ڕه‌تی كراوه‌ ده‌بێت به‌ڵام ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆنڵاین قوتابیان ده‌خوێنن.

له‌ هاتووچۆ كردندا به‌ ئۆتۆمبیل، هه‌ر ئۆتۆمبیلێك ده‌توانێك شۆفێرێك و كه‌سێكی دیكه‌ی له‌ گه‌ڵ بێت. واته‌ هه‌ر ئۆتۆمبیلێك قه‌ده‌غه‌یه‌ زیاتر له‌ دوو كه‌س بن.

چۆن نامه‌ بنێرن بۆ ژماره‌ 13033؟

به‌ پێی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له‌ كاتژمێر 21:00 شه‌وی شه‌ممه‌ كه‌ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌ست پێده‌كات تا 5:00 به‌یانۆ هاتووچ كردن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌. ته‌نها ئه‌وانه‌ ڕێگه‌پێدراون كه‌ له‌و كاته‌دا كار ده‌كه‌ن (پێویسته‌ ئه‌وراقی فه‌رمی كاره‌كه‌یان به‌ده‌ست بێت) یاخود بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕوو كردن له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك
له‌ كاته‌كانی دیكه‌، واته‌ له‌ 5:00 به‌یانی تا كاتژمێڕ 21:00 شه‌و، هاوڵاتیان ده‌توانن ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی SMS واته‌ ناردنی نامه‌ بۆ ژماره‌ی 13033 هاتووچۆ بكه‌ن.
بۆ نمونه‌:
هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌ كاتژمێر 5:00 به‌یانی تا كاتژمێڕ 21:00 شه‌و بێته‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ هۆكاری (ڕۆشتن بۆ ده‌رمانخانه‌، یاخود سه‌ردانی پزیشك، یاخود سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی) پێویسته‌ ژماره‌ 1 بنێرێت بۆ 13033
هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌یه‌وێت ڕوو له‌ره‌ده‌ره‌وی ماڵ بكات بۆ كڕینی كاڵا و پێداویستی بۆ ماڵ (مینی ماركێت، سوپه‌ر ماركێت) پێویسته‌ ژماره‌ 2 بنوسێت له‌ نامه‌كه‌دا و بینێرێت بۆ ژماره‌ 13033
ب٠ چوونه‌ سه‌ردان كردنی ده‌زگایه‌كی حكومی پێویسته‌ له‌ نامه‌كه‌دا ژماره‌ 3 بنوسرێت و ڕه‌وانه‌ی ژماره‌ 13033 بكرێت
بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هاوكاری كردنی كه‌سێكی دیكه‌ كه‌ پێویستیان به‌ هاوكاریه‌، یاخود گواستنه‌وه‌یان له‌ شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه‌، پێویسته‌ ژماره‌ 4 بنوسرێت و بنێردرێت بۆ ژماره‌ 13033

 

بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ سه‌ردانی دایك یاخود باوك ئه‌گه‌ر جیابوونه‌ته‌وه‌ یاخود سه‌ردان كردن بۆ پرسه‌ پێویسته‌ له‌ نامه‌كه‌دا ژماره‌ 5 بنوسرێت و بنێردرێت بۆ ژماره‌ 13033

بۆ وه‌رزش كردن یاخود پیاده‌ كردن له‌ گه‌ڵ ئاژه‌ڵی ماڵه‌وه‌دا پێویسته‌ ژماره‌ 6 بنوسرێت له‌ نامه‌كه‌دا و بنێردرێت بۆ ژماره‌ 13033

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button