وتار

بۆ ھاونیشتیمانیانی رۆژھەڵاتی

 

بوچوونی توند و ھێرشەکانتان لە دژی پەیوەندییەکی ئاسایی و سومبولی لە نێوان ھەرێم و ئێراندا وەکو ئەدیب یان کەسانی شاعێر کە نقومی ھەست ببن و بنوسن زور تەواوە!!، بەلام ئەم جورە رەخنەو ھەرەشانەتان زور دورن لە دنیابینی سیاسیەوە، تەواو بە سیاسەتی فاشلی پەکەکە دەچێت کە ھەرگیز مامەڵەیەکی سیاسیانەیان نەکرد ئاخر جار پروسەی ئاشتیان لە باکور سەربڕی و دوزی کوردیان خستە نێو چاڵێکی قۆڵەوە،
یەک نمونە؛
ئەمریکا لە نێوەراستی سەدەی پێشوودا ٣٢٠ھەزار ژاپونی بە گیرساندنی دوو دوکمە خستە نێو ژەھری کیمیاو ئاگرەوە کە زوربەیان خەڵکی سڤیل و منداڵ بوون، ئەوە بوو ئێستا ژاپوون مامەڵە لە گەڵ واقع دەکات و باشترین پەیوەندی سیاسی و ئابووری لە گەڵ ئەمریکادا ھەیە؟!، دەزانن گەر ژاپون ئێستاش پێی کرابا ھەموو ئەمریکای داگیر دەکرد ئەگەر بە نرخی کوژرانی ملیونان کەسیش بایە؟!، کە ناتوانێت ئەمە بکات واتە پێویستە ئەوەی باش بو خەڵکەکەی بکات..

گەر لە سیاسەت تێدەگەن دەزانن کە دەکرێت لە سیاسەتدا پەمبوش (لوکە) چەکی سەر بڕین بێت، ھەرگیز تۆقەی دوو سیسەتمەدار مەرج نیە گەرمای دوستایەتی تێدا بێت،
کورد دەبێت سیاسەت بکات، گەر ھاونیشتیمانیەکانی رۆژھەلات یان باکور و رۆژئاوا کوردستانیان خۆش دەوێت پێویستە دەرکی دیفاکتوی ناوچەکە بکەن، باردوخی باشور زور لە باردوخی پارچەکانی دیکە ھەستیارترەو دوژمن و داگیرکەریش زورترین کارو چالاکیان لە دژی باشورە، چونکە ئەوان دەزانن ھێزی پارچەکانی دیکە لە دەوڵەت بوونی باشور سەرچاوە دەگرێت، پێویستە لە سەر بەرێزتان عەقلی سیاسی لەم حالەتانەدا شوێنی بوچوونی ھەست و سوزی و بێ ئاگایی بگرێتەوە.

کامی کمال

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button