کوردستان

بۆ یەكەم جار نەشتەرگەری گۆڕینى گوێچكه‌له‌ى دڵ لەسلێمانی بەسەركەوتوی ئەنجامدرا.

یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌رى  له‌سه‌نته‌رى بوژاندنه‌وه‌ى دڵ به‌ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ ئه‌نجامدرا و وه‌زیرى ته‌ندروستیش ورده‌كارى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى راگه‌یاند.

 
ئەمڕۆ شەممە (د. رێكەوت حەمە رەشید) وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی تیمێكی ئەڵمانی كە پێكهاتوون لە پزیشكی پسپۆڕییەكانی دڵ هەڵسان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ بۆیەكەم جار بە شێوەیەكی پێشكەوتوو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.
 
لەدرێژەی وتەکانیشیدا دکتۆر ڕێکەوت حەمەڕەشید وردەکاری ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەی باسکرد و ڕایگەیاند: “ئەم چاره‌سه‌ره‌ گۆڕینى گوێچكه‌له‌ى دڵه‌، چاره‌سه‌ره‌ كۆنه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو، كه‌ سنگ و دڵى نه‌خۆشه‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌ و گوێچكه‌له‌كه‌ بگۆڕیت و چه‌ندین رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م رێگه‌یه‌ ته‌نها به‌ بۆریه‌ك له‌ خوێنبه‌ره‌وه‌ ده‌ڕواته‌ ژوره‌وه‌ و گوێچكه‌له‌كه‌ ده‌گۆڕدرێت، نه‌خۆشه‌كه‌ش ده‌توانێت رۆژى دواتر بچێته‌ ماڵه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ تێچوی زۆرتره‌، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه‌ ئازارى كه‌مبێت، بێزاری و مانه‌وه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌دا كه‌متربێت، بۆیه‌ ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌ به‌كارده‌هێنرێت”.
 
سه‌باره‌ت به‌بڕى تێچووى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش، وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشکرایکرد “تێچوه‌كه‌ى 40 هه‌زار دۆلاره‌ و حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتوه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ئاینده‌شدا به‌رده‌وام بێت”.
 
ئاماژەی بەوەشكرد” سەرەڕای قەیرانەكان ساڵ بە ساڵ چارەسەری نەخۆشیەكانی دڵ و نەشتەرگەری لە هەرێم بەرەوپێشەوە دەچێت، بەتایبەت كەرتی تەندروستی لە شاری سلێمانی زۆر باش بەرەوپێش چوە”.
 
محەمەد کاک أحمەد
پەیامنێری(Pishti-news)
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button