کوردستان

بەرزبونەوەی نرخی غاز نیگەرانی هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە لەشاری هەولێر دابەشکردنی غاز بەسەر بریکارەکان کەم بۆتەوە ،بەم هۆیەشەوە نرخی غاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

زیاتر لە چوار ڕۆژە دابەشکردنی غازی ماڵان لەهەولێر کەم بۆتەوە ،بەم هۆیەشەوە نرخی غاز بەرز بۆتەوە بەجۆرێک نرخی یەک بتڵ غاز گەیشتۆتە (15 هەزار دینار) ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروست کردووە.

یەکێک لە فرۆشیارەکانی غاز بۆ (پشتی-نیوس) باسی لەوە کرد”لە کارگەکانی غاز نرخی غاز بەرزبۆتەوە ،بۆیە ئەوانیش ناچارن کەوا بە نرخێکی گرانتر بە هاوڵاتیانی بفرۆشنەوە”.

ئەو فرۆشیارەی غاز باسی لەوەشکرد” ماوەی چەند ڕۆژێکە لە کارگەکانی بەرهەم هێنانی غاز ڕێژەیەکی زۆرکەم غازیان پێدەدرێت ، هەر ئەمەشە بووەتە هۆی ئەوەی غاز کەمی کردووە”.

لەم بارەیەوە ئەنوەر کەمال، کارگێڕ لە لێژنەی چاودێری بازاڕ لە قایقامییەتی  هەولێر بۆ میدیاکان ڕایگەیاند” کێشەی بەرهەم هێنانی غازی ماڵان چارەسەرکراوە ،لەمەودوا هەر بریکارێک بەشە غازی خۆی پێ دەدرێت”

هەروەها ڕونیشیکردەوە ” غاز لە ئەمڕۆوە بە نرخی پێشووی دەفرۆشرێت ،هەر بریكارێكیش پێشێلكاری بكات و نرخەکەی بەرز بكاتەوە سزا دەدرێت و ژمارەی سكاڵاش لەسەر هەموو ئۆتۆمبێلەكانیان هەیە”.

غازی حكوومی لە هەولێر بە حەوت هەزار و 500 دینار لە ڕۆژانی ئاسایدا دەفرۆشرێت ،بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەو نرخە گەیشتە دوو هێندە.

محەمەد کاک أحمەد

پەیامنێری(Pishti-news)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button