سپۆرت

بەرسلۆنە جێگرەوەی ڤالــڤــێــردی دیاری دەکات

دەستەی کارگێڕی یانەی بەرسلۆنە پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستی ڕاهینەری یانەکەیان شوێنگرەوەیان بۆ دیاریکرد.

ڕۆژنامەی (Sport)ــی کەتەلۆنی لە راپۆرتیکدا ئاماژیان بەوە داوە یانەی بەرسلۆنەی ئیسپانی پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستی راهێنەری یانەکەیان ئێرنیستۆ ڤالڤێردی کە لە هاوینی 2019 کۆتایی پێ دێت جێگرەوەیان بۆ دەستنیشان کردووە.

لە راپۆرتەکەدا ئەماژە بەوەشدراوە(Roberto de zerbi)ــی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی سۆسۆڵۆ لە لایەن دەستەی کارگێڕی یانەی بەرسلۆنەوە دیاریکراوە بۆ شوینگرتنەوەی ڤالڤیردی.

یانەی بەرسلۆنە لەگەڵ ئێرنیستۆ ڤاڵڤیردی لە سالی رابردوو توانیویەتی خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیە بەدەست بینێت، لە وەرزی 2018-2019 تا ئێستا لە خولی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی 37خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدایە و لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا بە پلەی یەکەم لە کۆمەڵەکەیدا گەیشتووە بە قۆناغی 16.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری  Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button