په‌نابه‌ران

بەریتانیا پەنابەر لە وڵاتی یۆنان وەردەگرێت

47 په‌نابه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 11/5/2020 له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سینا 16 منداڵی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ و 31 په‌نابه‌ری سه‌روی هه‌ژده‌ ساڵ ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌كرێن، وه‌ك دابه‌ش كردنی په‌نابه‌ران به‌ وڵاتانی ئه‌ندامی لە یه‌كێتی ئه‌وروپا.

ئەمەش دوای ئەوە هاتووە کەلەماوەی ڕابردوو وه‌زیری په‌نابه‌رانی به‌ریتانیا له‌ گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رنای یۆنان ڕێكه‌وتنێكیان ئه‌نجامدا به‌ وه‌رگرتنی به‌شێك له‌ په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری یۆنان به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له‌ یۆنان.

بێگومان میدیای پشتی-نیوز به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانه‌وه‌ بانگێشت كراوه‌ بۆ رووماڵی ڕاسته‌وخۆ.
بڕیار وایه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:00 به‌یانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ فرۆكه‌ی تایبه‌ت له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سینایه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا بكرێن.
چاوتان هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر پشتی-نیوز بێت

هه‌ورامان خالید

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button