وتار

بەغدا ناتوانیت دەستور جێبەجێ بكات وەكو ئەوەی هەیە

بەرزكردنەوەی دروشمی دەستور بۆ ئیستهلاكی محەلیی ‌و شەڕو ركابەری نێوخۆی براكانی شیعە و رەدێكی براكانی نێوخۆی سوننەیە..

1.شەڕیش دژی كوردستان باشترین رێكلامە

2. بەغدا ئەگەر دەستور جێبەجێبكات، واتە دەبێت زۆر دیموكراسی بێت ‌و لەبن عەبای ئێرانیش بێتە دەرەوە ، ئایا حكومەت‌و سیاسیەكانی بەغدا دیموكراسین و دەزگای دیموكراسی هەیە؟ ، هەروەها ئایا ئەو 42 فەصیلەی بەرەی شیعە كە وەلائیان بۆ ئیرانە دەتوانن دەستبەرداری وەلائەكەیان بن؟

3. دەستور ئەگەر سەقفی داواكاری بەغدا و هەرێمی كوردستان بێت، زۆر یاسا و بنەمای دامەزراوەیی دەوڵەتی عێراقدا دەبێت بگۆڕێت‌و هەندێكیش دابمەزرێت ، كەپێم وانیە هێشتا بنەمای ئەم دەوڵەتە فیدرالیەتە رەخسا بێت، بۆیە بنەمای دەستور ‌و جێبەجێكردنی پێویستی بە نێوبژیوانێكی بەهێز هەیە بۆئەوەی زەمانەتی پرۆسكە بكات ، كەچەندین ساڵی دەوێت تاوەكو دەسەڵاتی بەغدا ‌و دەسەلاتەكانی هەرێم ‌و دەسەڵاتە هاوبەشەكان هی هەر لایەك دەچەسپێت .

4. دەستوری عێراق ی 2005 بنەمای فیدرالیەتە لەهەردوو باری جێبەجێكردن‌و نەكردرنیدا، رێگا لەسەربەخۆیی كوردستان ناگرێت ، چونكە دەستورێكی خاوەن چەندین بنەمای پێكناكۆكیە و تەفسیری جیاواز هەڵدەگرێت..بەڵام لەهەمووی گرینگتر ، ئەوەیە كێن ئەوانەی دەستور دەكەنە بنەما و جێبەحێی دەكەن‌و پێوەی پابەند دەبن ، ئایا بڕوایان پێی هەیە ؟، یان هێشتا مەنتقی خۆسەپاندن‌و هێز بەلایانەوە ئەساسە

كەمن وای دەبینم بەغدا بەم عەقلیەتەو تەسلیمبوونەی بە ئیران ناتوانیت دەستور و مافەكان بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق لەلایەك‌و كوردستانی دابین بكاتو حێبەجێی بكات.

هەندرێن ئەحمەد

ووتەبێژی حیزبی شیوعی کوردستان

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button