
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای (48)کاتژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنج شەممە(2019/1/24) ئاسمانی شارەکانی هەرێم نیمجە هەوردەبێت و لەکاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
هەروەها کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە بۆ سبەی هەینی ئاسمان لەنیمجە هەورەوە دەگۆڕێت بۆهەوری تەواو ،و لەسەنتەری شارەکاندا لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران دەبارێت.
ئاماژەیشی بەوەداوە لە ناوچە شاخاویەکاندا باران و بەفر دەبارێت.