
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی ڕاگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی وبومەلەرزەزانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ورو ته‌م ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
بەڕێوەبەرایەتی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارانبارین له ناوچه جیاوازه‌كان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە له‌ناوچه شاخاوییه‌كان باران بارین زیاتر ده‌بێت ،وەله ناوچه شاخاوییه سنووریەكانیش به‌فر دەبارێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.