کوردستان

بەفر ئاستەنگی هاتووچۆ لەنێوان شاروشارۆچکەکانی هەرێم دروست دەکات

به‌هۆی‌ بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه‌، چه‌ند رێگایه‌كی سه‌ره‌كی له‌ نێوان شارۆشارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان داخران.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند ، “بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، رێگەکانی دەربەندی گۆمەسپان – سەفین، رێگەی هیران – شەقڵاوە و رێگەی زینەتیر لە چۆمان داخراون”.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر وتیشی “تیمە تایبه‌ته‌كان سەرقاڵی کردنەوەی پاککردنەوەی رێگەکانت، بۆیه‌ داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن و خۆیان لە تیژرۆیی بەدووربگرن بۆ ئەوەی لە رووداوەکانی هاتووچۆ دووربن”.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێگاكانی نێوان ئیداره‌ی‌ ڕاپەڕین و ناوچەکانی سۆران و ڕەواندوز بەهۆی بەفر بارینه‌وه‌ ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست کردووە به‌شێكی زۆر له‌ ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتیان توانای‌ ده‌رچونیان نیه‌ له‌و رێگایانه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌فر بارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی‌ رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button