کوردستان

بەفیدیۆ..منداڵێك لە هەولێر فڕێ دەدرێت و لەسەرمادا ڕەق دەبێتەوە

منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، لەلایەن کەسوکاریەوە فڕێ دەدرێت، ودواتر لەسەرمادا گیان لەدەستدەدات.

لەم بارەیەوە هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە پشتی-نیوس ی راگەیاند: ” بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە مندالێکی تازە لەدایکبوو لە نزیک گۆڕستانی قەلاتی نوێ فرێدراوە ،و تیمێکی ئێمە گەیشتونە شوێنەکە ،تەرمی مندالەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە ،و لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە

وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد” منداڵەکە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە”.

بەوتەی شایەتحاڵێک “لەدوێنێ شەوەوە منداڵەکە لەلایەن سەگێکەوە پارێزگاری لێکراوە ،تەنانەت ئەوکاتەی خەڵکیش بە ڕوداوەکەیان زانیوە سەگەکە هەر لەوێبووە”.

هاوکات ئەمە دووەم حاڵەتە کە لەسەرەتای ئەم ساڵەوە ڕوودەدات ،و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە گەرمیان منداڵێکی ساوا لەنێو زبڵداندا بەمردووی دۆزرایەوە.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button