په‌نابه‌ران

بەفەرمی: ئەم پەنابەرانە ئەگەر خۆیان دیپۆرت بکەنەوە بری2.000 یۆرۆ وەر ئەگرن

بە بڕیاری کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پەنابەرانی 5 دورگەی یۆنان، ئەگەر خۆیان دیپۆرت بکەنەوە بڕی 2.000 یۆرۆ وەر ئەگەرن.

ئەمڕۆ دوای بەرپرسێکی باڵای کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، ئیلڤا یۆھانسۆن سەردانی ئەسینای پایتەختی یۆنانی کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ وەزیری پەنابەرانی یۆنان، نۆتیس میتاراکیس، پرسی پەنابەرانیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری وەزیری پەنابەران، پێشنیاری کرد کە بڕی 2.000 یۆرۆ بدرێت بە ھەر پەنابەرێک،کە لە سەر خواستی خۆی خۆی دیپۆرت دەکاتەوە و بە مەبەستی کەم کردنی ڕێژەی پەنابەران و کۆچبەران لە دورگەکانی یۆناندا.

بە فەرمی بڕیاریدا، پەنابەرانی دورگەی لێسڤۆس، سامۆس، خیۆس، لێرۆس و کۆس کە تا 1/1/2020 ڕوویان کردۆتە ئەو دورگانە، ئەگەر خۆیان دیپۆرت بکەنەوە ھەر کەسێک بڕی 2.000 یۆرۆ وەر بگرێت.

واتە ئەگەر خێزانێکی 5 کەسی بێت، بڕی 10.000 یۆرۆ وەر ئەگرن.

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا 10 ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکات بۆ 5.000 پەنابەر کە ئەم بریارە دەیانگرێتەوە.

بە پێی زانیاریەکان کە دەستی ماڵپەڕی پشتی-نیوز کەوتوون، ئەم بڕیارە بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەکار دێت یاخود تاکو 5.000 کۆچبەر، خۆیان دیپۆرت ئەکەنەوە…

ھەورامان خالید

پەیامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button