
ئهگهری ههیه وڵاتی بهلجیكه بههۆی كۆرۆناوه سنوری له گهڵ وڵاتی ئهڵمانیا و هۆڵهندا دابخات
دوای ئەوەی لەچەند ڕوژی ڕابردوو هەردوو وڵاتی ئەلمانیا و هۆلهندا تەواوی بازار و دووکانەکانیان داخست ،بەهۆی ڕێژەی زیادبوونی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ترسێکی زۆرهەیە بۆ بازاری کردن خەڵکی هەردوو ولات سەردانی بەلجیکا بکەن چوونکە لەئێستا دا وڵاتی بەلجیکا بازارو دووکانەکانی کردۆتەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەپێی پاپەندبوون بەڕێنمایە تەندرووستیەکان لەسەر ئەوبابەتە پرسیار لەسەروک وەزیرانی بەلجیکا کرا لەولامدا ڕایگەیاند : هیوادارم بڕیاری سنورداخستنی بەلجیکا جێبەجێ نەکرێت ئەگەر خەڵکێکی زۆری هەردوو ولات سەردانی بەلجیکا بکەن ناجارین بۆڕێگری کردن پۆلیس لەسەر سنورەکانمان دابنێین و تەنها ڕێگا بە بارهەڵگر بدەین سەردانی بەلجیکا بکات
هەورامان خالید
پهیامنێری Pishti-News
له بهلجیكا