
حوکمەتی یونان بەنیازە بەم زوانە سنوورەکانی خۆی لەدەریای ئیجە بپارێزێت و کۆچی نایاسایی لە کەنارئاوەکانی تورکیا به‌ره‌و دورگه‌كانی یۆنان ڕابگرێت.
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان، پرۆژه‌یه‌كیان خستۆته ڕوو بۆ ڕاگرتن یاخود كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی كۆچبه‌ره‌كان له كه‌نارئاوه‌كانی توركیاوه له ده‌ریای ئیجه بۆ دورگه‌كانی یۆنان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش حكومه‌تی یۆنان داوای كردووه له چه‌ند كۆمپانیایه‌كی یۆنانی هه‌ستن به دروست كردنی به‌ربه‌ستێكی ده‌ریایی كه درێژایی 2,7 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و هه‌روه‌ها 1 مه‌تر له سه‌ر ئاو به‌رز ده‌بێت و نیو مه‌تریش له ژێر ئاو ده‌بێت.
تێچووی پرۆژه‌كه نزیكه‌ی 500.000 یۆرۆی تێده‌چێت و داوا كراوه له كۆمپانیه‌كان له نێوان 2 مانگدا ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واو بكرێت.
حكومه‌تی یۆنان ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك تاقیكردنه‌وه به‌كار دێنێت، ئه‌گه‌ر بێت و كاریگه‌ری هه‌بێت له ڕێگری كردنی كۆچی نایاسایی، ئه‌وا پرژه‌كه په‌ره‌ی زیاتری پێده‌دات و به‌ربه‌سته‌كانیش زۆر درێژتر ده‌كات بۆ هه‌موو دورگه‌كانی به‌رامبه‌ر توركیا.
به‌ربه‌سته‌كه چه‌ند ئامێرێكی ئه‌له‌كترۆنی له سه‌ر ده‌بێت وه‌ك گڵۆپی تایبه‌ت و فسفۆڕیش كه ده‌توانرێت به شه‌وان له دووری 10 كیلۆمتر گڵۆپه‌كان ببینرێت.
ساڵی ڕابردوو وڵاتی یۆنان زۆرترین كۆچبه‌ری نایاسایی وه‌رگرت، 40.000 كۆچبه‌ری نایاسایی له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه ڕوویان كرده دورگه‌كانی یۆنان، له كاتێكدا كه‌مپه‌كانی ئه‌و دورگانه توانه‌ی ڕاگرتنی ته‌نها 6.200 په‌نابه‌ریان هه‌یه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News