Uncategorized

بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا نزیکەی ٥٠٠هەزار کەس بێ ئاوی خواردنەوە دەبن

بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکان تا ئێستا نەتوانراوە چاکبکرێنەوە

هاوسەرۆکی شارەوانی تەلتەمەر ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بڕاوە، بەهۆی بۆردومانی بەردەوامیشەوە ناتواندرێت چاك بكرێنەوە.

محەمەد خەلۆ، هاوسەرۆكی شارەوانی شاری تەلتەمەر لەڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاندووە” بەهۆی ئەوەی لە دووەم ڕۆژی هێرشی توركیا بۆ ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ترومپای سەرەكی شاری سەرێ كانی بەئامانج گیراوە، و بووەتەهۆی ئەوەی نزیکەی(٥٠٠٠٠٠)پێنج سەد هەزار کەس بێ ئاوی خواردنەوە بن“.

ئەوەشی خستۆتەڕوو”هەرچەندە تیمەكان لە هەوڵی چاك كردنەوەدان، بەڵام تا ئێستا بەهۆی زۆری بۆردومانەكانەوە نەتواندراوە چاكبكرێنەوە“.

ڕونیشیکردۆتەوە”ئاوی ئەو ناوچەیە بەهۆی ٣٠ بیری ئیرتوازی بەدەست دێت كە ١٢ ترومپای هەیە، هەریەكە لە شارەكانی حەسەكە و تەلتەمر بەشێك لە ناوچەكانی سەرێ كانی ئاوی خواردنەوەی لێبەدەست دەهێنن“.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button