Uncategorized

بەوێنە، دارستانی ئەمازۆن ١٦ڕۆژە دەسوتێت و تا ئێستا نەتواندراوە ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵ بکرێت

١٦ڕۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر سوتانی جەنگەڵی ئەمازۆندا و تا ئێستا نەتواندراوە ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵ بکڕێت.

بەپێی هەواڵێکی ”BBC“ی بەریتانی ئەمڕۆ ١٦ ڕۆژە دارستانی ئەمازۆن دەسوتێت، وحکومەتی بەڕازیلیش ڕێکخراوە ناحکومیەکان تۆمەتبار دەکات.

هەروەها پەیمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان رایگەیاندوە”بەپێی ئەو وێنانەی لەئاسمانەوە گیراون رێژەی سوتانی ئەمازۆن ئەمساڵ لەسەدا 84 زیادیکردوە بەبەراورد بەهەمان کاتی ساڵی رابردوو“.

دارستانی ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناویە لە جیهاندا کە دەکەوێتە باکووری ئەمریکای باشوور ونزیکەی سێ ملیۆن توخمی روەک و ئاژەڵ لەئەمازۆندا هەیە، جگەلە بونی نزیکەی یەک ملیۆن خەڵکی رەسەنی ناوچەکە.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button