
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه به لێزمه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له سه‌یرانگای گه‌لی عه‌لی به‌گ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌وه رێگه گیراوه و هاتوچۆی سۆرانیش داوا له شۆفێران ده‌كات به‌و رێگه‌یه‌دا نه‌رۆن.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران كه وێنه‌یه‌كی دەست (پشتی-نیوس) کەوتوە، تیایدا ” ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان کراوەتەوە، كه‌وا رێگای گه‌لی عه‌لی به‌گ به درێژای دووكیلۆمه‌تر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو گیراوه”.
رونیشکراوەتەوە “تا ئاستی ئاوه‌كه دانه‌به‌زێت رێره‌وكردن مه‌ترسیداره، و هاتوچۆی سۆرانیش داوا له هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كات خۆیان له سه‌فه‌ركردن به‌دوور بگرن بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم هۆشداری دابوو له بارانبارینی به لێزمه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو.