په‌نابه‌ران

بەوێنە: دوو پەنابەری کورد لە باکوری یۆنان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی ژاتووچۆ لە باکوری یۆنان 2 پەنابەری کورد گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 لە باکوری یۆنان لە ئۆتۆبانی

ناوچەی سێرێس ئۆتۆمبیلێک بە 8 پەنابەری گەنجی کوردەوە بەهۆی ڕووداوی هاتووچی دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا و 6 کەسی دیکەیش بریندار بوون.

وەک تیمی ڕۆژنامەوانی پشتی-نیوز پەیوەندیمان کرد بە پۆلیسی ئەو ناوچەیە و تایبەت بە پشتی-نیوزیان ڕاگەیابد:

خێرایی ئۆتۆمبیلەکە زۆر بووە و لە سەر ئۆتۆبانی ناوچەی کەڤالا و سێرێس شۆفێرەکە کۆنترۆلی ئۆتۆمبیلەکەی لەدەستداوە و بەو هۆیەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

لە ڕووداوەکە 2 کەس  گیانیان لەدەستدا و 6 کەسیان بریندار بوون. ژیانی برینداربووەکان لە مەترسیدا نیە.

چۆن ڕووداوەکە ڕوویدا؟

سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکەین، تایبەت بە پشتی-نیوزی ڕاگەیاند:

خێرایی ئۆتۆمبیلەکە 200 کیلۆمەتر دەبوو، لە لۆفەیەکدا شۆفێرەکە ویستی پێچ بکاتەوە، لەو کاتەدا بەهۆی خێراییەوە دوو تایەیی ئۆتۆمبیلەکە پەڕێن و بۆ ماوەی 40 مەتر تەقلەی لێداوە.

بە پێی بەدواداچوونی پشتی-نیوز، ناوی سێ کەسمان دەست کەوتوون کە ئەوان سەلامەتن:

1. هەردی غەفور لە دایکبووی 1994 خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە

2. عەلی پەروین

3. هاشم حەسەن

ئەم سێ کوردە بریندارن لە نەخۆشخانەکانی باکوری یۆنان، سەلامەتن و ژیانیان لە مەترسیدا نیە.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button