کوردستان

بەوێنە..لەچیای کۆڕەک پێنچ کەس بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردووە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند ئەمڕۆ لەچیای کۆڕەک پێنچ هاوڵاتی کەبەمەبەستی گەشتکردن ڕویان لەناوجەکە کردبوو لەنێو بەفر گیریان خوارد ،ودواتر تواندرا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە هاوکاری بکرێن.

لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ(پشتی-نیوس)نێردراوە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاندووە ” ئەمرۆ(۱٨/۱/۲۰۱٨) ئاگادارکراینەوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەوڵێر کەوا (٥) پێنج هاولاتی لەناو بەفر لەجیای کۆرەک گیریان خواردووە ، دەست بەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی رەواندوز دەرچون بو شوێنی رووداوەکەو  دوای (۲) دوو کاتژمێر توانیان تەواوی هاوڵاتیان رزگاربکەن “.

هەروەها ڕاشیگەیاند” دوای ڕزگارکردنیان ڕەوانەی نەخوشخانەی رەواندوزکراون ،بەهۆی سەرماوە”.

ئاشکرایشیکرد:” ئەم پێنچ کەسە بەمەبەستی گەشت سەردانی ئەم شوێنەیان کردووە ، دواتر بەپیادە و بەهۆی ناشارەزایی و بارینی بەفرێکی زۆر رێگاکەیان وون کردبوو کە لێوەی هاتبوون بەم هۆیەوە گیریان خواردبوو ، هەروەها خەلکی کەرکوک و خانەقین و کەلار و هەولێر بون”.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button