ڤیدیۆ

بەڤیدیۆ: حەماس هەوڵی دا فرۆکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە فرۆکەخانەی پایتەختی ئیسرایل بتەقێنێتەوە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە ترسی مووشەکەکانی حەماس لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی تێل ئابیب هەڵهات

 

کەمێک بەر لە ئێستا، دوای ئەوەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆلتس کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامدا لە گەڵ سەرۆک وەیزرانی ئیسرایل، بینیامین نێتانیاهو، ڕووی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵێتی کرد لە تێل ئابیب بەڵام لەو کاتەدا مووشەکەکانی حەماس هەوڵیان دا فرۆکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بتەقێننەوە بەڵام بەرگری ئاسمانی ئیسرایل مووشەکەکانی لە ئاسماندا تەقاندەوە، بەو هۆیەوە بەپەلە ئۆلاف شۆلتس بەپەلە فرۆکەخانەکەی جێ هێشت و لە ئێستادا لە شوێنێکی نهێنیدا لە ژێر زوی تێل ئابیب خۆی شاردۆتەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆی.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، شاندی حکومەتی ئەڵمانیا لە ترسی هێرشی مووشەکەکانی حەماس بەپەلە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی تێل ئابیب جێ دەهێڵن.

بە پێی میدیاکانی ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتس رفێنرایە کابینەیەکدا لە فرۆکەخانەکە و دوای چەند خولەکێک ڕەوانەی شوێنی نهێنی کرا لە ژێر زەوی بۆ ئەوەی بیپارێزن

 

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەرێوبەری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button