په‌نابه‌رانڤیدیۆ

بەڤیدیۆ: شەڕ و پێکدادان نێوان کۆچبەران لە دورگەیەکی یۆناندا

شەڕ و پێکدادانی نێوان ژمارەیەک کۆچبەر لە دورگەی خیۆسی یۆنان

لەبەردەم هاوڵاتیە یۆنانیەکان و دوکان و بازاڕەکانی دورگەی خیۆس، ژمارەیەک کۆچبەر بە هۆکارێکی نادیار تووشی دەقاڵی بوون و پەلاماری یەکتریان دا.

بە پێی هاوڵاتیەکی یۆنانی کە دانیشتووی ئەو دورگەیە، ئەمە چەندین جارە، کۆچبەر و پەنابەرانی کەمپی دورگەی خیۆس لە نێو بازاڕی دورگەکەدا پەلاماری یەکتری دەدەن و مەترسیان بۆ ژیانی هاوڵاتیە یۆنانیەکان دروست کردووە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، نزیک کۆچبەرەکان پۆلیسێکی یۆنانی نزیکیانە بەڵام کۆچبەرەکان بە شێوەیەکی دڕندانە پەلاماری کۆچبەرێکی دیکە دەدەن و حیسان بۆ کەس ناکەن.

دانیشتووانی دورگەی خیۆس لە کۆچبەر و پەنابەران نیگەرانن و داوا دەکەن، کەمپەکە دابخرێت چونکە ئەوان ژیانی ڕۆژانەیان تێکداوە.

ساتەوەختی شەڕەکە:

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button