
دوای ئەوەی کە لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی پەنابەران لە باشوری ئەسینای پایتەختی یۆنان لە ناوچەی کرانیدی، 177 حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا لە نێو کۆچبەراندا دۆزرانەوە، حکومەتی یۆنان بڕیاریدا تەواوی کۆچبەران بخرێنە کەرەنتینەوە.
ئەمڕۆ رێکخراوێک ھەستا بە کۆمەک کردنی کۆچبەرەکان و بەشێکیان پەلاماری کۆمەکەکەیاندا و کارمەندەکان نەیان توانی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و جێیان هێشت