کوردستان

بەڵگەتان چی لایە بێمنەتین بڵاوی بكەنەوە

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، نوسیویەتی”ئەوانەی 26 ساڵە سەرقاڵی دزین، ئێستا دەیانەوێت بە نوسراوی ساختە بمانكەن بە ڕەفیقی دز”.

عەلی حەمەساڵح لە هەژماری خۆی لەفەیسبوك، لەمیانی رونكردنەوەیەكدا لەژێر ناوی (ڕۆژانە ئەم نوسراوانەم بۆ دێت و دەپرسن چیە؟”. نوسیویەتی”كەسێك تۆزێك خوێندەواری هەبێت دەزانێت ئەم نوسراوانە ساختەیە، ئەوانەی 26 ساڵە سەرقاڵی دزین، ئێستا دەیانەوێت بە نوسراوی ساختە بمانكەن بە ڕەفیقی دز”.

ئەو پەرلەمانتارە لەگەڵ دانانی دوو نوسراودا دەڵێت”نە كڵێشەی نوسراو بەم شێوە دەكرێت و نەدەستوخەتی منەو نە واژووی منە، ئەخلاق و باوەڕمان ڕێگای ئەم كارانەمان پێنادات”.

ئەو پەرلەمانتارە نوسیویشەتی”ئیدارەی پەرلەمان یان هەر وەزارەتێك نوسراوی منی لایەو داوای شتێكی شەخسیمكردووە بێمنەت بن بڵاوی بكەنەوە، بەڵام ئەمە كاری جاسوسە دەستبەتاڵەكانە”.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button