گشتی

بەیانیان بەر لە هەموو شتێك ئەم تێكەڵەیە بخۆرەوە

بەیانیان بەر لە هەموو شتێك ئەم تێكەڵەیە بخۆرەوە

بە پێ‌ ی زۆرێك لەو لێكۆڵینەوانەی كە ئەنجام دراوە دەركەوتووە بەیانیان پێویستە ئەم تێكەڵەیە بخورێتەوە ئەویش بریتییە لە (كوپێك ئاو تەنها یەك كەوچك ئاوی لیمۆی تێ‌ بكە ) پاشان بیخۆرەوە .
دیارە سوود و كاریگەری تەواوی بەسەر جەستەوە دەبێت ، بەباشترین خواردنەوەی بەیانیان دەست نیشان كراوە ، چونكە كرداری هەرس و مژین ئاسان دەكات و بەرگری لەش بەهێز دەكات و جەستە پاك دەكاتەوە لە ژەهرو ماددەی زیان بەخش ، لەگەڵ ئەوەشدا دەتكاتە خاوەنی پێستێكی ساف و بریقەدار .
بەیانیان تێكەڵەی ئاو و لیمۆ چی بەسەر جەستەدا دێنێت ؟
*جەستە دەپارێزێت لە ووشك بوونەوە و هەمیشە لەش بە تەڕی دەهێڵێتەوە ، خۆی لە خۆیدا خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بەیانیان بەڵام باشتروایە تەنها كەوچكێك ئاوی لیمۆشی تێ‌ بكرێت .
*ئاوی لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین “سی” كە بەرپرسە لە سافی و جوانی پێست كە بە گەنجی دەتهێڵێتەوە .
*بەرگری لەش بەهێز دەكات ، باشتروایە یەك كەوچكی بچوكیش هەنگوینی تێكەڵ بكرێت ، چونكە بەرگری زیاتر دەدات بە لەش .
*ئەم تێكەڵەیە لە توانایدا هەیە چارەسەری هەموو هەوكردنەكان بكات ، بەتایبەتی هەوكردنی جومگە .
*قەبزی ناهێڵێت ، لەگەڵ ئەوەشدا هەرس ئاسان و خێرا دەكات ، بۆیە هەر بەیانییەك ئەم تێكەڵەیە بخۆیتەوە دووچاری ئازارو گرژی ناوسك و گەدە نابیتەوە .
*یارمەتی میز كردنت دەدات ، لەگەڵ ئەوەشدا بۆری میز پاك دەكاتەوە لە تەنینەوەی بەكتریا.
*ناو دەم پاك دەكاتەوە لە هەموو میكرۆبێك و بۆنێكی ناخۆش ، ڕێگری كلۆر بوونی ددان دەكات و پووك دەپارێزێت لە هەوكردن .

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button