په‌نابه‌رانجیهان

بە‌لە‌مێك بە‌ 40 كۆچبە‌رە‌وە‌‌ غە‌رق بوو

بە‌رە‌بە‌یانی ئە‌مڕۆ یە‌ختێك لە‌ توركیاوە‌ بە‌ڕێكە‌وت بە‌رە‌و دورگە‌ی سامۆس بەڵام بە‌ ھۆكارێكی نادیارە‌وە‌ یە‌ختە‌كە‌ ئاوی تێچوو و ژیانی كۆچبە‌رە‌كان كە‌وتە‌ مە‌ترسیە‌وە‌.

تا ئێستا ھێزی سە‌ربازی دە‌ریایی توركیا توانی 40 كە‌س رزگار بكات و تە‌رمی كچێكی تە‌مە‌ن‌ 4 ساڵیشیان دۆزرایە‌وە‌.

بە‌ پێی زانیاریە‌كان كە‌ دە‌ستی ماڵپە‌ڕی Pishti-News كە‌وتوون، كۆچبە‌رە‌كان لە‌ ناوچە‌ی كوسانداسی سە‌ر بە‌ پارێزگای ئایدن بە‌ڕێكە‌وتوبوون و بە‌ نیاز بوون بە‌ بە‌لە‌مە‌كە‌یان بگە‌نە‌ دورگە‌ی سامۆس.

دوای چە‌ند كاتژمێرێك بە‌لە‌مە‌كە‌یان ئاوی تێچوو و ھێزی سە‌ربازی دە‌ریایی توركیا رزگاریان كردنوو و رە‌وانە‌ی نە‌خۆشخانە‌ی كوسانداسی كران.

میدیاكانی توركیا باس لە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ تە‌رمی منداڵێكی تە‌مە‌ن 4 ساڵێش دۆزراوە‌تە‌وە‌ و ھێزی سە‌ربازی دە‌ریایی توركیاش ھێشتا بە‌ردە‌وامە‌.

تا ئێستا باس زانیاری لە‌ سە‌ر نە‌تە‌وە‌یی كۆچبە‌رە‌كان بڵاو نە‌كراوە‌تە‌وە‌…

ڤیدیۆكه‌ لێره‌ ببینه‌:

 

(ئە‌م ھە‌واڵە‌ نوێ دە‌كرێتە‌وە‌)

Pishtiwan Jaf

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button