
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ژمارەیەك یۆنانی خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا وەك ناڕەزاتیەك بەرامبەر كەمپی پەنابەران لە دیاڤاتا.
بە پێی میدیاكانی باكوری یۆنان، ژمارەیەك یۆنانی كە دانیشتووی ناوچەی داڤاتان لە شاری ساڵۆنیك داوایان دەكرد كەمپەكە دابخرێت و كۆچبەری نایاسایی لەو كەمپە نەمێنێت چونكە شەوان ئاژاوە دەگێڕن و ناوچەكە بۆتە مەترسی بۆ ھاوڵاتیە یۆنانیەكان.
لەھەمانكاتدا داوایان لە حكومەتی یۆنان دەكرد، پاسێكی تایبەت بۆ ئەو پەنابەرانە دابین بكەن بۆ گواستنەوەیان بۆ ناو سەنتەر.
شارەوانی دیاڤاتا بۆ میدیاكانی ڕاگەیاند كە ھاوڵاتیە یۆنانیەكان مافی خۆیانە و پێویستە حكومەت بەپەلە چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە.
بەڤیدیۆ: