
بەیەختی دزراو ویستیان 42 كۆچبەر لە یۆنانەوە ڕەوانەی ئیتاڵیا بكەن.
یەختێك بە 42 كۆچبەرەوە لە باكوری یۆنان دەستی بەسەرداگیرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەختێك بە 42 كۆچبەرەوە لە دورگەی لێفكادە دەستگیر كران.
بە پێی زانیاریەكانی ماڵپەڕی پشتی-نیوز، یەختەكەبەیانی ئەمڕۆ دزرابوو بۆ ئەوە بە نایاسایی كۆچبەرەكانی پێ بگوازنەوە بۆ ئیتاڵیا.
دوای ئەوەی كە خاوەنی یەختەكە، ھێزی دەریاوانی یۆنانی لێ ئاگدار كردەوە، دوای دوو كاتژمێر توانیان یەختەكە بە 42 كۆچبەرەكەوە دەستیبەسەردا بگرن.
لە نێو 42 كۆچبەرەكەدا, 5 منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ بوون، 3 ئافرەت و كەسێكی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ھەروەھا كەسێك وەك كاپتنی یەختەكە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا.
لە ئێستادا كۆچبەرەكان ڕەوانەی شارەوانی دورگەی لێفكادە كراون و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن.
بە پێی میدیاكانی یۆنان، قاچاخچیەكە توركە كە لە یۆنان لە زینداندایە و سەر پەرشتی گروپە قاچاخچێتیەكان دەكات بە یەخت لە یۆنانەوە بەرەو وڵاتی ئیتاڵیا
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بەڕوێبەری Pishti-News