گشتی

بە بەکارهێنانی کۆندۆم، خۆت بەدوور بگرە لە ئایدز.

ساڵانە ڕێژەی تووش بوون بە ئایدز، لەبەرز بوونەوەدایە، چوونکە بەشیکی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی کە سێکس بە شێوەی نایاسای دەکەن و خێزانی شەرعی خۆیان نیە… کاروان گەنجێکی باشوری کوردستانە و تەمەن۲۹ساڵە، دەڵێت خۆشەویستیم لەگەڵ کچێکدا کە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو بعاشقی بووم ، سەرم سوڕمابو،لە،جوانی و شۆخ و شەنگی ،بەردەوام بەفریشتەکەم بانگم دەکرد، چەندجارێک خەوتین بەیەکەوە، بەڵام کاتێک دەمگووت؟دێمە داخوازیت ، بەردەوام پێیی دەگووتمجارێ کاتی نیە، ٥ساڵ خۆشەویستی یەک بووین،

جۆری خوێنی من _ Bبوو لەو جۆرە خوێنەی من کەمە، بۆ بەخشین، ڕۆژێک، هاوڕێیەکم داوای کرد کە بتڵێک خوێن ببەخشم بە خوشکەکەی چونکە بەس ئەو خوشکەیان ئەو جۆرە خوێنەیە لە ماڵیان، بۆیە بە خۆشحاڵیەوە پێم ووت ئامادە دەبم، بەیانی کە چوومە نەخۆشخانە، ویستم خوێنی پێ ببەخشم، دکتۆرەکان شپرزەییان پێوە دیار بوو، چەندین جار و چەندین دکتۆری تاقیگەیان هێنا، پرسیارم دەکرد چی بووە بەڵام وەڵامیان نەبوو، هەتا کاتژمێر ٨ی ئێوارە منیان هێشتەوە، بەڵام دکتۆرێکی بەبەزەی و دڵێکی پڕ گریانەوە پێی ووتم، کە ئایدزتە، هەردوو ئەژنۆم شکا، ەرم سوڕما، من لەگەڵ کەس نەخەوتم جگە لە عاشقەکەم، کە پاکیزەترین خانمی سەر زەویە بەلامەوە، بەڵام کاتێک تەلەفوونم بۆ کردوو پێم ووت، کە شتێکی وات هەبووە، بۆ پێت نەوتم، بەڵام بەگریانەوە، ووتی من نازانم… بۆیە ژیانتان لەناو مەبەن لە پێناو خۆشیەکی چەند دەقەیدا…..

کۆندۆم بەکار بهێنن لەکاتیجووت بووندا،کە بەدوور دەبن لە هەموو مەترسیەک کە ڕووبەڕووی ژیانی هەردوولاتان دەبێتەوە…. چەندین تویژینەوەی پزیشکی دەریخستووە، لەئەنجامی جووت بوونی ناشارعی و بەکار نەهێنانی کۆندۆم ، سێکس کردن لە گەڵ کەسانێکی زۆردا، تووش دەبن بەو جۆرە ڤایرۆسە….. ئەو کەسانەی تووشی ئایدز دەبن لە دوای دەرکەوتنی نەخۆشیەکانیان، ۱۰ بۆ ۲۰ساڵ دەژین و دوای مردنیان دەسوتێنرێن، بۆ ئەوەی ڤایرۆس بڵاو نەبێتەوە، زاناکانی بواری پزیشکی بەردەوام بە دووای چارەسەرێکدا دەگەڕێن بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ دەرئەنجامێک بۆ چارەسەرکردن….

 

له‌ لایه‌ن دكتۆر ئارۆس

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button