وتار

بە مێژوو بڵێن !

بەمێژوو بڵێن
لەمەودا وەک ئەرکێکی نیشتیمانی رۆژانە لەلاپەرە ڕەشەکانی مێژوو بنووسن:
کوردستان یەک بوو کردیان بەدوو
دڵیان تێر نەبوو هەستان کردیان بەچوار
ئێستاش خەریکن ئەیکەن بەشەش
کورد نەخاوەن سەرکردەیەو نەپیرۆز
دایم خەریکی هەڵپەرکی و مردوو دۆست
تاماوی دوژمن دۆست و نەزانی لەحاڵی خۆت
مێژوو لێرە هەردەم خۆی دووبارە دەکاتەوە بەبێ وانە.
هەست دەکەم لەبەردەم ئاوێنەین
هەتا ئێمە خاوەنی ئەم عەقڵە بین، هەر بچووک دەبین
شۆڕشمان کرد، بۆ خێڵ، حکومەتمان دروستکرد بۆ حیزب، وڵاتمان فرۆشت بۆ پارە.
نەوت، باج و سەرانەمان برد بۆ تیاترۆ و مەیخانە.
ئیتر با مێژوو بزانێت، ئێمە هەرگیز پەندو وانە فێر نابین، هەرچەندیش پەندەکانمان لەسەر حاڵی ئێمەیە.
بەمێژوو بڵێن، گەلی کورد هەمیشە 100 ساڵ جارێک هەلی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی بۆ دەرەخسێت، بەڵام بەکەمترین نرخ دەیفرۆشێ.
خیانەت وەک خوێن لەجەستماندایە، گەر خیانەت و لەشکرکێشی دوژمن بۆ سەر برایەکانمان نەکەین، لەناودەچین.
لاپەڕە رەشەکانی مێژوو تەنها بۆ ئێمەیە، تەنها کورد مافی نووسینی ئەو بەشەی هەیە.
ئەمەریکا دەیان جار پشتی لێکردین، ئێستاش هەر فێر نەبووین.
رووسیا ئێمەی بەمەرج دەوێت.
بەمێژوو بڵێن “میللەتی کورد لەسوچێکی بچووکی لاپەڕە ڕەشەکانی خۆیدا، ناوی بهێنە، چونکە خاوەنی هیچ نیە”.
پەشێو، بەگەورەیی خۆی شەرمت لێدەکات، کەچی سەرکردەکانمان چاوقایمانە گاڵتەی پێدەکەن.

 

كارزان حمید

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button