بە ڕێکەوتنی هەولێرو تاران ، ترس و دڵە ڕاوکێ کەوتۆتە ناو بەرپرسە باڵاکانی حیزبی دیمۆکرات و کۆمەڵەی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان، چونکە پێیان وایە پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ڕێکەوتنی لەگەڵ ئیراندا کردووە بۆ ئەوەی کە بنکەو بارەگاو بەرپرسەکانمان تەسلیم بە حکومەتی ئێران بکات، چونکە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی یەکی ئەمساڵ سەردانی ووڵاتی ئێرانی کردو لە گەڵ عەلی شەمخانی ، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبوونەوەو باس لەو کێشانە کران کە ڕوو بەڕووی حکومەتی ئێران دەبنەوەو ، لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، چونکە کۆمەڵێک چەکدار کە بە تێرۆرست ناوی بردن، لەکوردستان ئازادن و هەرێم پاڵپشتیان دەکان، بۆیە دەبێت بنبڕ بکرێن، نێچیرڤان بارزانیش بەڵێنی پێدان کە وەک هەرێم پاڵ پشتی بۆ ئاسایش و ئەمنی و هەنگاوەکانی چارەسەر دەگرنە بەر، بۆیە ئێران پەیوەندیەکانی هەرێم و ئێرانی بەرز نرخاند … دوابەدوای کۆبوونەوەکە، کۆمەڵەو دیمۆکرات کەوتنە کۆبونوەو ڕاوێژی نهێنی،کە دەبێت چارەسەرێک بۆخۆیان بدۆزنەوە، ژیانیان لە،کوردستان بەتایبەت لە سنوری پارتیدا، چیتر سەلامەت نامێنێت
ئارۆس محهمد ( Aros Muhammed)