کوردستان

تا ئيستا 223 هەزار زيارەتكاری شيعه له چەندين ولاتەوه هاتونەته عێراق

 

 

تا ئيستا 140 كارواني زياره تكاراني شيعه رويان له عيراق كردووه، و ژماره ي زياره تكارانيش گه يشتؤته 223هه زار كه س وبه مه به ستي زياره تكردن بؤ رؤژي چله ي ئيمام حسين ئاماده ده بن.

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە كە تا ئێٍستا 140 كاروانی زیارەتكارانی (یوم الاربعین حسینی) سەردانی عێراقیان كردووە.
ئەو زیارەتكارانەی بۆ بۆنە ئاینیەكە دێنە عێراق لە مەزەبی شیعەن و لە وڵاتەكانی بەحرەین، سعودیە، كوەیت، هیند، ئێران، پاكستان هاتوونەتە ناو ئەو وڵاتەوە لە بەسرە و میسانەوە چوونەتە كەربەلا.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئاماژە بەوەش دەكات باشترین ئاسایش بۆ ئەو خەڵكانە دابین كراوە.
ئەوانەی سەردانیان كردووە جگە لە عەرەب خەڵكانی بیانی و ئێرانیشیان لەنێودایە.

سەرچاوە عێراقیەكان باسیان لەوەش كردووە كە ژمارەی ئەو زیارەتكارانە 223 هەزار كەس و ئەگەری زیاتربونیشی هەیە لەبەر ئەوەی هەتا رۆژی دەستپێكردنی بۆنەكە لە وڵاتانەوە خەڵكی سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی شیعە لە عێراق دەكەن.

رۆژی چلەی ئیمام حوسێن كە ساڵانە لەلایەن شیعەكانەوە یادی دەكرێتەوە دەكەوێتە دەیەمین رۆژی مانگی سەفەر و تیایدا خەڵكانی شیعە لە سەرجەم وڵاتانەوە هەوڵدەدەن بگەنە كەربەلا و لە شینی حسێندا بەشداری بكەن.

 

محەمد کاکە ئەحمەد

پەیامنێری Pishti-News لە ھەرێمی کوردستان

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button