Uncategorized

تراژیدیای ژیانی پەنابەران لەکەمپەکاندا

دوای دروستبونی شەڕو ئاڵۆزی لە سوریا (٢٨٠٠٠٠)دووسەت وهەشتا هەزار پەنابەر ڕویان لەهەرێمی کوردستان کرد، لەو ژمارەیەشدا نزیکەی (%30)پەنابەران لەکەمپەکاندا دەژین.

 

نزار ساڵح بەڕێوبەری کەمپی کەورگۆسک بە پشتی-نیوزی ڕاگەیاند”دوای ئەوەی لەساڵی٢٠١٣ بەهۆی تێکچون وبەرپابونی شۆڕش لەسوریا نزیکەی (٢٨٠٠٠٠)دووسەت وهەشتا هەزار پەنابەر ڕویان لەهەرێمی کوردستان کردووە ،لەو ڕێژەیەشدا نزیکەی(30% )پەنابەران دابەش کراونەتە سەر چەند کەمپێکی نیشتەجێبوون، (٧٥٥٥)حەوت هەزار وپێنج سەدو پەنجاو پێنج پەنابەریش لە کەمپی کەورگۆسک دەژین “.

 

 

نزار ساڵح بەڕێوبەری کەمپی کەورگۆسک وتیشی”لەپارێزگای هەولێردا چوار کەمپی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران دابینکراوە، ولەکەمپی کەورگۆسکدا نزیکەی(١٨٢٠)خێزان نیشتەجێبوونە“.

 

نزار ساڵح وتیشی”لەڕووی بەڕێوەبردنی ژیانی پەنابەران حکومەتی هەرێم توانیویەتی خزمەتگوزاری(قوتابخانە، نەخۆشخانە، ئاسایش ،ئاگرکوژێنەوە)بۆ کەمپی کەورگۆسک دابینبکات، هەروەها ڕێکخراوە ناحکومی وڕێکخراوە خێرخوازیەکان هاریکاری پەنابەران دەکەن“.

ئەحمد حەسەن گەنجێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانە، لەسەرەتای هاتنی لێشاوی پەنابەران لەگەڵ خێزانەکەی ڕووی لەهەرێمی کوردستان کردووە، ولەکەمپی کەورگۆسک ماوەتەوە ،بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی ڕۆژانە ماوەی هەشت کاتژمێر کاردەکات.

 

ئەحمەد هیوایشی خواست کە بەزووتریت کات ڕەوشی ناوخۆی سوریا ئارام بێتەوە و لەگەڵ خێزانەکەیدا بگەڕێنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

 

بەشێک لەمامۆستایانی قوتابخانەی کەمپی کەورگۆسک بە(پشتی نیوس)یان وت”لە قوتابخانەکەماندا بەشێک لە پێداویستیەکان تا ئێستا بۆ قوتابیان دابین نەکراوە،

 

هەروەها دانیشتوانی نێوکەمپی کەورگۆسکیش وتیان لە نێو کەمپدا پێویستیان بەزۆرێک لەخزمەتگوزاری هەیە کە بۆیان دابیننەکراوە“.

 

لەم بارەیەوە نزار ساڵح بەڕێوبەری کەمپی کەورگۆسک ئاشکرایکرد”تا ئێستا تواندراوە بەشێک لەخزمەتگوزاریەکان لەڕێگای ڕێکخراوە حکومی و خێرخوازیکاندا دابین بکەین بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە هەموو پێداویستیەکانی نێو کەمپەکە بەتەواوی دابینبکرێت“.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button