
ته‌رمی 22 كۆچبه‌ری ئه‌فریوی له ده‌ریای ناوڕاستدا دۆزرانه‌وه
فێدێریكۆ سۆدا، به‌رپرسی IOM له لیبیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند ته‌رمی 22 كۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه له ڕۆژئاوای لیبیا نزیك شاری زواره.
هه‌موو ته‌رمه‌كان له لاوه‌ن ڕێكخراوی RED CROSS دۆزرانه‌وه كه هه‌موویان به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقین و به پێی زانیاریه‌كان به‌شێكن له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له هه‌فته‌ی ڕابردوو له یه‌ختێكدا به 82 كۆچبه‌ره‌وه ژێر ئاو كه‌وتن و توانرا 37 كۆچبه‌ر ڕزگار بكرێن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، IOM و UNHCR له وڵاتی لیبیاوه ڕایانگه‌یاند كه یه‌ختێك به زیاتر به 80 كۆچبه‌ره‌وه ژێر ئاو كه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماتۆڕی یه‌خته‌كه ئاگری گرت و ته‌قیه‌وه.
Today, 22 bodies were retrieved by the Libyan Red Crescent in Zwara, #Libya.
These painful deaths are the result of the increasingly hardening policy towards people fleeing conflict and extreme poverty, and a failure to humanely manage migration flows. pic.twitter.com/s0oW0EVGwx
— Federico Soda (@fedsoda) August 23, 2020
توانرا 37 كۆچبه‌ر له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ڕاوچی ماسی ڕزگار بكرێن.

به‌رپرسی IOM له جنێف، سافه میشێل ڕایگه‌یاند، به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه، ئه‌م ته‌رمانه به‌شێكن له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له یه‌ختێكدا ژێر ئاو كه‌وتن، هه‌موویان به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقین به‌ڵام هێشتا هیچ زانیاریه‌كمان له سه‌ر ناو و كه‌سوكاریان نیه.

به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی IOM، له ساڵی 2011 تا ئێستا زیاتر له 100.000 كۆچبه‌ر له ئه‌فریقاوه له ده‌ریای ناوڕاسته‌وه ڕوویان له ئه‌وروپا كردووه و زیاتر له 1.200 كۆچبه‌ر گیانیان له‌و ده‌ریایه‌دا له ده‌ست داوه. ته‌رمی به‌شێكیان دۆزراونه‌ته‌وه و به‌شێكی دیكه‌یان هێشتا نادیارن.
سه‌رچاوه: IOM, Sputnik, Al Arabiya
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News