
یه‌ختێك به زیاتر له 50 كۆچبه‌ر 12 مایل له ڕۆژهه‌ڵاتی دورگه‌ی كریتی ئێوراه‌ی ئه‌مڕۆ ژێر ئاو كه‌وت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ختێك به زیاتر به 50 كۆچبه‌ری نایاسایی نزیك دورگه‌ی كریتی یۆنان له ده‌ریای ئیجه ژێر ئاو كه‌وت. كۆچبه‌ره‌كان په‌یوه‌دیان به هێڵی 112 كرد و گوتیان كه ژیانیان له مه‌ترسیدایه. به‌په‌له هێزی ده‌ریاوانی یۆنان گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه به هاوكاری 2 یه‌ختی گه‌شتیاری، دوو یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی و دوو هه‌لیكپته‌ریش توانیان 53 كۆچبه‌ر ڕزگار بكه‌ن.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، تا ئێستا 53 كۆچبه‌ر ڕزگار كراون و 3 ته‌رمیش دۆزراونه‌ته‌وه كه دووانیان منداڵن. ئافره‌تێك و دوو منداڵ.
ژماره‌ی ته‌واوی كۆچبه‌ره‌كان كه له نێو یه‌خته‌كه‌دا بوون ئاشكرا نه‌كراوه و به‌دواداچوونه‌كان له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه به‌رده‌وامن. كه‌ش و هه‌وا له شوێنی ڕووداوه‌كه ناله‌باره، بۆیه گه‌ڕان به دوای كۆچبه‌ری دیكه، كارێكی قورسه. دوو هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی نزیكن له شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌دوای كۆچبه‌ری دیكه ده‌گه‌ڕێن.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌شی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان و پێیان ڕاگه‌یاندین كه كۆچبه‌ره ڕزگار كراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی دورگه‌ی كارپاتۆس (Karpathos) ده‌كرێن و به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News