
ته‌رمێكی پیاوێك له ده‌ریای ئیجه دۆزرایه‌وه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌رمێكی پیاوێك له دورگه‌ی ئاگاتۆنیسی (Agathonisi) له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه دۆزرایه‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، باڵای ته‌رمه‌كه 1,70 ده‌بێت و جه‌سته‌ی شێوانراوه و له ئێستادا ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ر كراوه تاكو پشكینی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجام بدات و زانایری نوێ له سه‌ر ته‌رمه‌كه ئاشكرا بكرێت.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان و پێیان ڕاگه‌یاندین، هیچ زانیاریه‌ك نیه له سه‌ر ته‌رمه‌كه و كه‌س نازانێت كه‌سوكاری كێن. هه‌ر كاتێك ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، ڕاپۆرتی پزیشه‌كه تایبه‌ت بۆ ۆشتی-نیوز ده‌نێرین تاكو هاوكارمان بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری ته‌رمه‌كه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News