په‌نابه‌ران

توركیا: ئه‌ردۆغان دووباره‌ كۆچبه‌ران ڕه‌وانه‌ی یۆنان ده‌كات

توركیا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر ئاماده‌ ده‌كات تاكو ڕه‌وانه‌ی دورگه‌كانی یۆنانیان بكات. ئه‌م جاره‌ له‌ ڕێگایه‌كی نوێیه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Die Welt, له‌ ژێر ناونیشانی ”ئه‌ردۆغان دووباره‌ هه‌زاران كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی یۆنان ده‌كات” باس له‌ چیرۆكێكی ئافره‌تێكی سوری به‌ ناوی دونیا ده‌كات به‌ 5 منداڵه‌وه‌, كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كانی سه‌ر سنوری سوریا و توركیا گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئیزمیر به‌ مه‌به‌ستی نزیك كردنی له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا.

دونیا به‌ ڕۆژنامه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ده‌ڵێت:

پاسه‌كان شه‌وی هه‌ینی هاتن بۆ سه‌ر سنور، تا به‌ره‌به‌یانی ئێمه‌ له‌ ناو پاسه‌كان بووین. زۆر ماندوو بووین. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا له‌ ئیزمیرن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ین بڕۆین بۆ یۆنان. توركه‌كان پێیان وتین هیچ كێشه‌مان نابێت

به‌ پێی ڕۆژنامه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌، دونیا یه‌كێكه‌ له‌ 2.000 په‌نابه‌ر كه‌ هێزه‌كانی توركیا له‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌، له‌ كه‌مپی ئۆسمانییێ كه‌ له‌ سه‌ر سنوری سوریا و توركیا گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئیزمیر. ئۆسمانییێ 1.100 كیلۆمه‌تر دووری شاری ئیزمیره‌ و پاسه‌كان به‌ 13 كاتژمێر ده‌گه‌نه‌ ئه‌و شاره‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژێكی ڕابردوودا، له‌ ماڵپه‌ری Pishti-News، هه‌واڵێكمان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، توركیا كۆچبه‌ر له‌ كه‌نار ئاوه‌كان ئاماده‌ ده‌كات بۆ دورگه‌كانی یۆنان. https://bit.ly/2z1Dty7

هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Die Welt, ئاماژه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو، ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو، دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران دووباره‌ ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر سنوره‌كان.

ڕۆژنامه‌ی Die Welt جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هێشتا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ توركیا كۆتای پێ نه‌هاتووه‌ و كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌، به‌ڵام توركیا چووپ و به‌لام ئاماده‌ ده‌كات بۆ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران تاكو ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له‌ دورگه‌كانی یۆنانیان بكه‌ن. ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا. ئه‌مه‌ تاكتیكێكی نوێی ئه‌ردۆغانه‌ كه‌ به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی COVID-19، دۆخه‌كه‌ مه‌ترسیدارتر ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Die Welt

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button