
وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ كه‌ناڵێكی توركی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت نه‌كرده‌وه كه توكریا دووباره دوای كه‌ره‌نینه و كۆتایی هاتنی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسۆ كۆرۆنا له وڵاته‌كه، سنوره‌كانی به‌ره‌و ئه‌وروپا بكاته‌وه.
مێڤلوت چاوشۆغلو، وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له كه‌ناڵی DIM TV، یه‌كێتی ئه‌وروپای تۆمه‌تبار كرد كه پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2016 نین و توركیا تا ئێستا خاڵ به خاڵی ڕه‌كه‌وتنه‌كه‌ی جێ به‌جێ كردووه و ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به توركیا ده‌یكات غه‌درێكی گه‌وره‌یه.
مێڤلوت چاوشۆغلو:
ئێوه ده‌زانن كه كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له مانگی دوو دا ڕوویان له سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان كرد، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه ڕاگیرا. به‌ڵام كاتێك كۆتایی به‌م په‌تایه هات، دڵنیابن كۆچبه‌ران ڕوو له سه‌ر سنوره‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به ڕێكه‌وتنی ساڵی 2016 دا كه یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرگن ڕێكه‌وتن بۆ ڕاگرتنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران له توركیا.
ساڵی 2016 له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێكه‌وتنێكمان واژوو كرد له سه‌ر دۆخی كۆچبه‌ران. ئێمه هه‌موو خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان جێ به‌جێ كردووه تا ئێستا، به‌ڵام داوا له هه‌مووان ئه‌كه‌ین ڕێكه‌وتنه‌كه بخوێنه‌وه، بزانن یه‌كێتی ئه‌وروپا چی كردووه و چی پێویسته بكات.
هه‌ر كه‌سێكی تێگه‌یشتوو ده‌بینێت كه غه‌در له توركیا كراوه. پێویسته پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه بن. ته‌نها ئه‌وه نیه، بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگری و ئیدی خه‌م له كۆچی نایاسایی نه‌كه‌یت. پرۆسه‌كه زۆر به ئاسانی ته‌مه‌شا ده‌كرێت و به‌و شێوه‌یه‌ش نیه.
چاوشۆغلو له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كێشه‌ی كۆچی نایاسایی كێشه‌یه‌كی ئه‌وروپا و توركیاوه كه پێویستی ئه‌وروپا پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه بێت، هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپا به ئاسانی ڤیزه بدات به هاوڵاتیانی توركیا.
ئێمه به‌هۆی كۆرۆنا په‌یامێكمان ئاراسته كردن. ئه‌گه‌ر بڵێن پێویستمان به توركیا نیه، ئه‌وا، كۆرۆنا كۆتایی پێدێت به‌ڵام كۆچی نایاسایی هه‌میشه به‌رده‌وام ئه‌بێت. ئه‌وكات، مه‌یه‌ن له درگاكانمان مه‌دهن و داوای هاوكاریمان لێ نه‌كه‌ن. ئامانجمان دروست كردنی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز و باشه و هه‌مووان پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كان بن.
سه‌رچاوه: DIM TV
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News