په‌نابه‌ران

توركیا به‌ نیازه‌ سنوره‌كانی خۆی بۆ ده‌ربازبوونی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا بكاته‌وه‌

به‌ پێی رۆژنامه‌ی توركی Yeni Şafak نزیك له‌ حكومه‌تی توركیا، ڕایگه‌یاند كه‌ توركیا به‌ نیازه‌ سنوره‌كانی خۆی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباز بن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌روپا، له‌ كاتێك دا، یه‌كێتی ئه‌وروپا پلانی ئه‌نقاره‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌ بۆ دروست كردنی زۆنێكی ئه‌منی له‌ باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان).

هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژنامه‌ی توركی ده‌ڵێت:

ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پلانی توركیایان ڕه‌ت كرده‌وه‌ و ڕێگر بوون بۆ دروست كردنی زۆنێكی ئه‌منی له‌ رۆژئاوای سوریا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی 4 ملیۆن په‌نابه‌ری سوری له‌ توركیاوه‌ بۆ ناو خاكی خۆیان.

حكومه‌تی توركیا له‌ ساڵی 2016, ڕێكه‌وتنێكی له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا واژوو كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوری، به‌ڵام له‌ ئێستا دا به‌ پێی رۆژنامه‌ی Yeni Şafak، حكوه‌تی توركیا به‌ نیازه‌ له‌و ڕێكه‌وتنه‌ پاشگه‌ض بێته‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی جێ به‌ جێ نه‌كردووه.

رۆژنامه‌ توركیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، ئه‌گه‌ر ڕه‌ت كردنی پلانی توركیا بۆ دروست كردنی زۆنێكی ئه‌منی له‌ رۆژئاوه‌ی كوردستان (باكوری سوریا) به‌رده‌وام بێت، توركیا سنوره‌كانی خۆی له‌ گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌روپا ده‌كاته‌وه‌ بۆ په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كان و پاراستنی ده‌ریاكانی توركیا بۆ ده‌رباز بوونی په‌نابه‌ران به‌ره‌و وڵاتی یۆنان زۆر بێ هێز ده‌بێته‌وه‌…

به‌ پێی شاره‌زایه‌كی بواری سیاسی توركی، Can Baydarol، له‌ چاوپێكه‌وتنێك دا بۆ رۆژنامه‌ی Yeni Şafak ڕایه‌گیاند:

یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی برۆكسێل، مژاری په‌نابه‌ران گه‌رمترین مژار ده‌بێت. به‌و هۆیه‌، توركیا ”چه‌كێكی” به‌هێزی پێیه‌. ئه‌گه‌ر داواكانی حكومه‌تی توركیا بۆ دروست كردنی زۆنێكی ئه‌منی و ئارامی له‌ رۆژئاوای كوردستان (باكوری سوریا) ڕه‌ت بكرێته‌وه‌، توركیا نه‌ك ته‌نیا ڕێكه‌تونه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، به‌ڵكو هاوكاریش ده‌بێت له‌ ڕه‌وان كردنی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌روپا.

 

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی Yeni Shafak (نزیك له‌ حكومه‌تی توركیا و پارتی AKP)

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button