ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: توركیا به‌ نیازه‌ كۆچبه‌ری تووشبووی كۆرۆنا ڕه‌وانه‌ی یۆنان بكات

حكومه‌تی توركیا هاوكاری كۆچبه‌ران ده‌كات له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا و پلانیان بۆ داده‌نێت، ڕه‌وانه‌ی دورگه‌كانی یۆنانیان بكه‌ن.

 

حكومه‌تی یۆنان له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری جمو جۆڵی كۆچبه‌رانی كه‌مپه‌كانی توركیا ده‌كات كه‌ به‌شێكی زۆریان نزیكی كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا كراونه‌ته‌وه‌ تاكو به‌ چووپ ڕه‌وانه‌ی دورگه‌كانی یۆنان بكرێن. به‌ پێی چه‌ند زانیریه‌كی سه‌ربازی یۆنان، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ نزیكی كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا كراون، گومانیان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی COVID-19 بن.

به‌ پێی ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر سنوری وشكانی توركیا، دوورخرانه‌وه‌ به‌هۆی بڵاو بووونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ چه‌ند كاتژمێرێكی ڕابردوودا به‌ پاس و ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت، به‌شێكی زۆریان كه‌ له‌ كه‌ره‌نتینه‌ بوون، ئێستا نزیكی كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا كراونه‌ته‌وه‌ و به‌ نیازن به‌ چووپ هه‌موویان پێكه‌وه‌ ڕه‌وانه‌و دورگه‌كانی یۆنانیان بكه‌ن.

 

ڕێكخراوی Josoor International Solidarity، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرێكی ڕابردوودا، له‌ كه‌مپی ئۆسمانییێ 250 كۆچبه‌ر به‌ پاسی تایبه‌ت گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مپێك نزیك ئیزمیر به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌وان كردنیان بۆ دورگه‌كانی یۆنان، كۆچبه‌ره‌كان په‌یوه‌ندیان به‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێن ئاو و خواردنیان نیه‌.

به‌ پێی به‌دواداچوونی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یۆنان، هه‌مان ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ نهێنی په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ كۆچبه‌ره‌كان و ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ كه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیان و لێیان پرسیوه‌ن، چه‌ند چووپ حازرن تاكو له‌ كاتی كه‌ش و هه‌وایه‌كی باش هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی توركیا بكرێن.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی حكومه‌تی یۆنان، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ نزیكی كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا كراونه‌ته‌وه‌، له‌ كه‌ره‌نتینه‌ بوون و گومانیان لێ ده‌كرێن هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و توركیاش ده‌یه‌وێت وه‌ك فشارێك به‌ره‌مبه‌ر یۆنان و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌كاریان بێنێت و ڕه‌وانه‌ی یۆنانیان بكه‌ن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

گرته‌ی ڤیدیۆی به‌شێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان كه‌ نزیكی كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا كراون.

 

ببینه‌ چۆن كۆچبه‌رانی ناو كه‌مپه‌كان له‌ توركیا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ كه‌نار ئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌:

https://www.facebook.com/100010796800331/videos/1079464602423423/

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button