
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ڕاگه‌یاندراوێكدا داوا له حكومه‌تی یۆنان ده‌كات كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به نایاسایی دیپۆرتی توركیا نه‌كه‌نه‌وه
” داوا له حكومه‌تی یۆنان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له دیپۆرت كردنی نایاسایی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بۆ توركیا، ڕاوه‌ستن”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌دا، ڕاسته‌وخۆ حكومه‌تی یۆنان تۆمه‌تبار ده‌كات كه كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به نایاسایی دیپۆرتی توركیا ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها ژیانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
هه‌روه‌ها توركیا باس له چه‌ند ڕووداوێك ده‌كات كه یۆنان كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانیان له خاكی توركیا جێهێشتووه بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له مافی مرۆڤ بگیرێت. به تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت:
له دوو ڕووداوی جیاوازدا، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له نێویاندا ئافره‌ت و منداڵیش له 23 و 24/2/2021دا هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاره و مۆبایل و جل و به‌رگیان لێ سه‌ندبوو، هه‌ندێكیان ڕووبه‌ڕووی تووندووتیژی بوبوونه‌وه، جێیان هێشتن له سه‌ر ئاوی ئێڤرۆس له خاكی توركیا. ئه‌وكات ژیانی هه‌مووان كه‌وته مه‌ترسیه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا له مه‌رگدا 29 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری ڕزگار كرد.
به پێی به‌یانامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له ڕووداوێكی دیكه‌دا، له دورگه‌ی لێسڤۆس له شه‌وی 18/2/2021دا 13 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له نێویاندا ئافره‌تی دووگیان و منداڵیش دوای ئه‌وه‌ی ڕوویان له دورگه‌یه كردبوو، تێستی كۆرۆنه‌یان بۆ ئه‌نجامدرا دواتریش به نهێنی دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی توركیا، له 4 ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا، 80.000 په‌نابه‌ر له یۆنانه‌وه به نایاسایی دیپۆرتی توركیا كراونه‌ته‌وه.
له كۆتایی به‌یانه‌مه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت، داوا له حكومه‌تی یۆنان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ران به نایاسایی ڕایوه‌ستێنن، چونكه ئه‌مه كارێكه پێچه‌وانه‌ی ڕێز گرتن له مافی مرۆڤ، كه له نێو یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه. هه‌روه‌ها داواش له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، هاوكار بێت و له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه بكات.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News