کوردستان

توركیا كێشه‌ی ته‌كنیكی بۆ فرۆكه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان دروست كرد

توركیا كێشه‌ی ته‌كنیكی بۆ فرۆكه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان دروست كرد و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 20 خوله‌ك فرۆكه‌ی یۆنان له‌ ئاسمانی مۆسڵی عێراق مایه‌وه‌.

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 14/10/2020 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، نیكۆس دێندیاس به‌ فه‌رمی له‌ گه‌ڵ شاندێكی دیپلۆماسی سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وی عێراق فواد حسێین كۆبۆوه‌. دواتر بڕیار وابوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێجیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و ماسعود بارزانیش كۆببێته‌وه‌. به‌ڵام له‌ دوای ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، فرۆكه‌كه‌ی یۆنان له‌ به‌غدا تووشی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بوو و فرۆكه‌وانه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ناتوانێت گه‌شت به‌ فرۆكه‌كه‌ بكرێت. هه‌ربۆیه‌ فرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌تی یۆنان ئاماده‌ كرا تاكو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌سینا.

فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ناوی “Embraer” ئاماده‌ ده‌كرێت و له‌ به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌سینا. كاتێك ده‌گاته‌ ئاسمانی توركیا، ڕێگری له‌ فرۆكه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان و شانده‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئێوه‌ مۆڵه‌تان وه‌رنه‌گرتووه‌ و پلانی گه‌شته‌كه‌تان ئاشكرا نه‌كرووه‌.

له‌و كاته‌دا فرۆكه‌كه‌ی یۆنان له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك به‌ ئاسمانی مۆسڵ ده‌خولێته‌وه‌، به‌په‌له‌ حكومه‌تی یۆنان له‌ رێگه‌ی دیپلۆماسیه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ توكریا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و درنه‌گانی شه‌وی ڕابردوو به‌ سه‌لامه‌تی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان و شانده‌كه‌ی ده‌گه‌نه‌ ئه‌سینا.

وه‌زاره‌تی ده‌ه‌وه‌ی توركیا له‌ سه‌ره‌تا ڕایگه‌یاند كه‌ فرۆكه‌وانه‌كه‌ی یۆنان مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گرت ئاسمانی توركیا به‌كار بێنێت و هیچ پلانێكی گه‌شته‌كه‌یشی ئاشكرا نه‌كرد. دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی یۆنان به‌ به‌ڵگه‌ سه‌لماندی كه‌ پێش ئه‌وه‌ی فرۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ به‌غدا ده‌ست به‌ گه‌شته‌كه‌ی بكات، توركیا ئاگادار كرده‌وه‌ و مۆڵه‌تیشی وه‌رگرتبوو به‌ڵام توركیا به‌ هۆكارێكی نادیار، ڕێگری له‌ فرۆكه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كرد.

دواتر وه‌زاره‌تی توركیا، قسه‌كانی گۆڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌ ژووری كۆنترۆڵی ئاسمانی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیان هه‌بوو، بۆیه‌ پێویستیان به‌ چێند خوله‌كێك هه‌بوو تاكو كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرد، دواتر ڕێگه‌یان به‌ فرۆكه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان دا. هه‌روه‌ها گوتیشیان كه‌ یۆنان.

به‌ پێی چه‌ند زانیاریه‌كی دیپلۆماسی یۆنان، فرۆكه‌وانه‌كه‌ی یۆنان هه‌موو مۆڵه‌تێكی وه‌رگرتبوو بۆ گه‌شته‌كه‌ی و توركیاشی ئاگادار كردبۆوه‌. به‌ڵام كاتێك فرۆكه‌كه‌ی یۆنان ده‌گاته‌ ناو ئاسمانی توركیا، ئه‌وان مۆڵه‌ته‌ كانسڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌و كاته‌دا له‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماسی حكومه‌تی یۆنان و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، دوای 20 خوله‌ك ڕێگه‌ درا به‌ فرۆكه‌كه‌ ئاسمانی توركیا به‌كار بێنێت. ته‌نانه‌ت فرۆكه‌وانه‌كه‌ی یۆنان به‌ ژووری كۆنترۆڵی توركیای ده‌گوت، ئه‌گه‌ر زوو مۆڵه‌تمان نه‌ده‌نێ، بانزینمان لێ ده‌بڕێت، چونكه‌ 20 ده‌قه‌یه‌ له‌ ئاسمانی مۆسڵدا ده‌خوله‌ینه‌وه‌…

كاتژمێر 12:00 شه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان به‌ سه‌لامه‌ گه‌یشته‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌له‌فسینا.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close