
ده‌زگای میتی توركیا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا به هاوكاری ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو به‌كار ده‌هێنێت بۆ كاری سیخوری خۆیان.
به پێی ڕاپۆرتێكی میدیای ئیسرایلی ”ISRAEL DEFENSE” ده‌زگای ئه‌منی MITی توركیا له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر به‌كار ده‌هێنێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له سه‌ر وڵاتان به تایبه‌ت له سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره توركانه‌ی كه له توركیا هه‌ڵهاتوون و داوای مافی په‌نابه‌ریان له یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه.
به پێی ماڵپه‌ڕی ”ISRAEL DEFENSE” نزیكه‌ی 5 ملیۆن په‌نابه‌ری تورك هه‌ن له ته‌واوی ئه‌وروپا و له ڕێگه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه به هاوكاری چه‌ند رێكخراوێكی ناحكومی و كۆمه‌ڵه، ده‌زگای MITی توركیا له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و فه‌ڕه‌نسا زانیاری له سه‌ر هه‌مووان كۆ ده‌كاته‌وه . ئه‌ندامانی ڕێكخراوانی TIKA و YTB، پرۆفیلی ناڕاستیان دروست كردووه كه گوایه چه‌ند ساڵێكه ئه‌ندامی ڕێكخراو بوون و چالاك بوون
یه‌كێك له‌و ڕێكخراوانه، رێكخراوی TIKA كه سه‌ر به توركیایه (https://www.tika.gov.tr/en)، له ڕێگه‌ی كاری خێروازیه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كاته ئه‌ندام و كارمه‌ندی خۆی، له ڕاستیدا كاری سیخوری بۆ توركیا ده‌كه‌ن ده‌كه‌ن
ماڵپه‌ڕی ئیسرانی ده‌ڵێت، كه ئه‌م ڕێكخراوانه هاواری مسوڵمانانی تورك یاخود كۆمه‌ڵه‌ی مسوڵمانان به تایبه‌ت په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له ڕووی ئاینی و ڕۆشنبیری و كه‌لتوری و ئه‌ده‌بی هاوكاریان ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت په‌نابه‌ران، چونكه ئامانجی ئه‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه به‌كار بێنن بۆ كاری سیخوری توركیا.
چۆن كه‌سێك ده‌كه‌نه ئه‌ندامی میتی توركیا؟
به پێی به‌دواداچوونه‌كانی ماڵپه‌ڕی ISRAEL DEFENSE, سه‌ره‌تا چه‌ند كه‌سێك وه‌ك كارمه‌ند له‌و ڕێكخراوه‌نه وه‌رده‌گیرێن، دوای ماوه‌یه‌ك كه ئه‌زمونی ده‌بێت، چه‌ند كه‌سێكی تایبه‌ت هه‌ڵده‌بژێردرێن و دواتر ڕاسته‌وخۆ MITی توركیا په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كات بۆ كاری سیخوری. ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر كاری خێرخوازی تاكو كه‌س گومانی لێ نه‌كات به‌ڵام له ڕاستیدا، زانیاری ده‌دات به MITی توركیا. داوایان لێ ده‌كه‌ن زانیاری له سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یان پێ بدات، له سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی، شوێنی نهێنی، كار و چالاكی ئه‌و توركانه‌ی سه‌ر به فه‌تحوڵا گیولێنن، چالاكی ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه ئیسلامیه توركیه‌كان كه له توركیا هه‌ڵهاتوون هه‌روه‌ها ئه‌و توركانه‌ی كه لایه‌نگری فه‌تحوڵا گیولێن ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌نووسی ئیسرایلی EYAL FINCO له ڕاپۆرته‌كه‌یدا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ندێك جار میتی توركیا به هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هلی كه هاوكاریان ده‌كات كه‌سه تایبه‌ته‌كان دیاری بكه‌ن و ڕاهێنانیان پێده‌كه‌ن بۆ كاری سیخوری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News